نێچیرڤان بارزانی: هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ن هه‌ڵبژاردن سه‌رکه‌وتووانه‌ به‌ڕێوەبچێت



پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵئاوایی و به‌كۆتاهاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی، پێشوازی له‌ یاكۆ بیریندس، كونسوڵی گشتیی شانشینی هۆڵه‌ندا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.

بەپێیی ڕاگەیەنراوی سەرۆكایەتی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆڵ و ئه‌ركی كونسوڵی گشتیی هۆڵه‌ندی له‌ ماوه‌ی كاركردنی له‌ هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵه‌كانی بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ربڕی و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌ركی نوێیدا بۆ خواست.

لای خۆیه‌وه، كونسوڵی گشتیی هۆڵه‌ندا وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به‌ كاركردنی له‌ هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی نێچیرڤان بارزانی و هاریكاری و پشتگیریی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ سه‌رخستنی ئه‌ركه‌كه‌ی كرد، هه‌روه‌ها خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ بره‌ودان به‌ هاریكاریی هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، دووپات كرده‌وه‌.

هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌ بوو، تیایدا نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کرده‌وه،‌ “هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ن و کار بۆ ئه‌وه‌ ده‌که‌ن پڕۆسه‌ی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن سه‌رکه‌وتووانه‌ به‌ڕێوه‌ بچن”.

ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لەسەر چەند شەقامێك قەدەغە دەكرێت
پێت ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لەسەر چەند شەقامێك قەدەغە دەكرێت
زیاد جەبار: كەركوك چاكەی یەكێتی دایەوە و لە هەرێمیش حكومڕانی ڕاست دەكەینەوە
دوات زیاد جەبار: كەركوك چاكەی یەكێتی دایەوە و لە هەرێمیش حكومڕانی ڕاست دەكەینەوە
پەیوەندیدار