تۆمەتبارێک کە لە چەند بنکەیەکی پۆلیس داواکراو بوو، دەستگیرکرا



پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی به‌تۆمه‌تی‌ دزیكردن له‌چێشتخانه‌یه‌ك ‌و دزینی‌ بڕێك پاره‌و چه‌ندین كه‌لوپه‌لی‌ جۆراوجۆر، ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی پارێزگەی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاووڵاتییه‌ك سكاڵای‌ یاسایی تۆماركرد كه‌ دزی‌ له‌چێشتخانه‌كه‌ی‌ كراوه‌و بڕی‌ 4 ملیۆن‌و 800 هه‌زار دینارو كۆمپیوته‌رێك‌و ماتۆڕی‌ ئاو و چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی‌ تری‌ لێ دزراوه‌، دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار ده‌ستپێكرد.

ڕوونیشیکردەوە کە دوای‌ گه‌یشتنه‌ ئه‌نجامی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان، توانرا تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مەفرەزەكانی نوسینگەی ڕۆژئاوای‌ به‌شی‌ پۆلیسی نەهێشتنی تاوانه‌وه‌ بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت.

پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاند، ‌ئێستا تۆمه‌تبار (س، ع، ع) له‌دایكبووی‌ 1976 به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 443 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ڕاگیراوه‌ کە پێشینەی تاوانی دزیکردنی هەیەو له‌چه‌ند بنكه‌یه‌كی‌ تری‌ پۆلیس داواکراوە.

تەنها داخستنی پاڵاوگەنایاساییەکان بەس نییە!
پێت تەنها داخستنی پاڵاوگەنایاساییەکان بەس نییە!
تەیف سامی کاتی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ئاشکرا کرد
دوات تەیف سامی کاتی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ئاشکرا کرد
پەیوەندیدار