سودانی بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان بڕیاریدا



سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەشەخۆراكی هاووڵاتیان لە چوارچێوەی بەرنامەی گرنگی حكومەتدایە و بەردەوام دەبن لەسەری.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی تایبەتی كرد سەبارەت بە دۆسیەی پسووڵەی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆك وەزیران، سودانی ڕایگەیاندووە، پێویستە گەشە بە ئەلیكترۆنی كردنی پسووڵەی خۆراك بدرێت لە چوارچێوەی چاکسازی ئابووری و هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.

ڕاشیگەیاندووە،لەنێو ئەو پێنج ئەولەویەتانەی، کە بەرنامەی حکومەت پەسەندی کردووە، دابینکردنی پێداویستی و ماددەكانی بەشەخۆراکە بۆ هەموو ئەو پۆل و چینانەی، کە دەیانگرێتەوە بەبێ دواکەوتن و پەککەوتن.

سودانی جەختیشی كردۆتەوە لەسەر “گرنگی چاودێری وردی ماددەكانی بەشەخۆراك و پرۆسەی بە ئەلیكترۆنی كردن و وردبینی داتاکان بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەک، کە تایبەتمەندی مۆدێرنیتە و بەدەر لە هەموو ئاستەنگەکان و ئاڵۆزییە ڕۆتینیەکان بێت”.

هۆکاری دواکەوتنی مووچە ئاشکرا دەکرێت
پێت هۆکاری دواکەوتنی مووچە ئاشکرا دەکرێت
“برا تورکمانەکان شوێنی شایستەیان لە بەڕێوەبردنی کەرکوک هەیە”
دوات “برا تورکمانەکان شوێنی شایستەیان لە بەڕێوەبردنی کەرکوک هەیە”
پەیوەندیدار