سەعدی پیرە:ڕێبوار تەها پارێزگاری هەموو ڕەنگەکانە نەک تەنها یەکێتی



وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی لەبارەی دانانی پارێزگای کەرکوک هەڵوێستی حزبەکەی راگەیاند و دەڵێت” لە حەوت ساڵى رابردوودا نەهجى تەعریب لە کەرکوک هەبوو”.

ئەمڕۆ یەک شەممە سەعدى ئەحمەد پیرە، وتەبێژى یەکێتى نیشتیمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا  رایگەیاند، ڕێبوار تەها پارێزگاری هەموو ڕەنگەکانە لە کەرکوک نەک بەتەنها یەکێتی و “کاتى ئەوە هاتووە خاڵێک بۆ رابردوو دابنێین و ململانێى پێشوو کۆتاییهات و زمانى ئێستا زمانى لەیەکتر تێگەیشتنە”.

ئاماژەی بەوەشدا، لە چەند ساڵی ڕابردوودا نەهجى بەڕێوەبردنى کەرکوک نەهجى تەعریب بوو، بۆیە ئێستا ئەگەر خۆمان کێشەکانمان چارەسەر نەکەین بۆمان چارەسەر دەکەن.

سەعدی پیرە وتیشی، لە دوایین کاتژمێردا توانیمان زۆرینەى گونجاو کۆبکەینەوە و پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەن دیاریبکەین.

شەوى رابردوو کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک لە بەغداد بەرێوەچوو و تێیدا رێبوار تەها بە پارێزگار و محەمەد حافز بە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک هەڵبژێردران.

هەڵبژاردنى پارێزگارى کەرکوک کاردانەوەى جیاوازى لێکەوتەوە و راکان جبورى، پارێزگارى پێشووى ئەو شارە کۆبوونەوەکەى بە نایاسایى ناوبرد و ئامادەبوونى سێ ئەندامى عەرەبیشى لە کۆبوونەوەکە بە “ناپاکى” ناوبرد.

هاوکات حەسەن تۆران، سەرۆکى بەرەى تورکمانى رایگەیاند “ئەوەى دوێنێ روویدا ئێمە دانی پێدا نانێین”.

ڕۆکی لە مەشقەکانی بەرشەلۆنە ئامادە نابێت و نزیکە لە بەجێهێشتنی یانەکە
پێت ڕۆکی لە مەشقەکانی بەرشەلۆنە ئامادە نابێت و نزیکە لە بەجێهێشتنی یانەکە
ئەمڕۆ ئەندەرپاسی (فاروق) بەڕووی هاوڵاتییاندا دەکرێتەوە
دوات ئەمڕۆ ئەندەرپاسی (فاروق) بەڕووی هاوڵاتییاندا دەکرێتەوە
پەیوەندیدار