دوو دۆسێی پەیوەست بە هەرێم لەسەر مێزی دادگای باڵایە



دادگای باڵای فیدراڵی عێراق تاوتوێی سێ دۆسیە دەکات و دوو لە دۆسییەکان پەیوەستن بە هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ یەک شەممە 11ی ئاب بە گوێرەی خشتەی دانیشتنەکانـی دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵای وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق تاوتوێ دەکرێت، کە لەسەر هەریەك لە سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حکومەت و وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە لەبارەی داخستنی کەمپی ئاوارەکان و گەڕانەوەیان.

هاوکات هەر ئەمڕۆ دادگاکە تاوتوێی سکاڵایەكی تر دەکات، کە لەسەر سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە، بابەتی سکاڵاکەش تایبەتە بە بڕیاردان بە نادەستوریبونی یاسای ڕێگریکردن و لابردنی زیادەڕۆییەکانی سەر زەوییە میرییەکان لە هەرێمی کوردستان.

سکاڵای سێیەمیش لەسەر سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق تۆمارکراوە، داوای هەڵوەشاندنەوەی ماددەی 14ـی یاسای بودجەی گشتی فیدڕاڵی دەکرێت، کە تایبەتە بە دامەزراندن.

پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و خۆڵ دەبارێت
پێت پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و خۆڵ دەبارێت
نزیکەی 540 دۆنم پووش و پاوان و ڕەز و باخی گوندێکی ماوەت سووتان
دوات نزیکەی 540 دۆنم پووش و پاوان و ڕەز و باخی گوندێکی ماوەت سووتان
پەیوەندیدار