وەزیری دارایی و ئابووری پاڵپشتی دارایی بۆ سندوقی شێرپەنجە دابین دەکات


وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی گومرگ، دەستەی وەبەرهێنان و نوێنەری وەزارەتی سامانە سروشتیەکان کۆبوەوە و رایگەیاند، دامەزراندنی سندوقی شێرپەنجە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیجیەکان و لەرێگەی یاسایەکی بەرکارەوە، بڕیاریانداوە پاڵپشتی دارایی بۆ دابین بکەن.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابوری بە ئامادەبونی عەلی عوسمان بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، سەرپەرشتی كۆبونەوەیەکی کرد بە ئامادەبونی یاسین عبدالواحید بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی دارایی، سامال عبدالرحمان بەڕێوەبەری گشتی گومرگ، هەریەکە لە نوێنەری دەستەی وەبەرهێنان و وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و سەرۆکی سندوقی شێرپەنجە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە لە کۆبونەوەکەدا پرسی دابینکردنی پاڵپشتی دارایی بۆ سندوقی شێرپەنجە تاوتوێکرا کە خۆی دەگرێت لە بەشێک لەو باج و رسوماتانەی لە لایەن بەشێک لە وەزارەتەکانەوە وەردەگیرێت بە میکانیزمێکی تایبەت ڕێژەیەکی بۆ سندوقەکە دابین دەکرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا، ئاوات جەناب نورى وتى:” دامەزراندنی سندوقی شێرپەنجە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیجیەکانی وەزارەتی تەندروستی کە دەبێت لە پێناو خزمەتکردنی هاونیشتیمانیانی توشبوو بە نەخۆشیەکە پاڵپشتی دارایی بۆ دابین بکەین”.

ماددەكانی بەشەخۆراك زیاد دەكرێن
پێشت ماددەكانی بەشەخۆراك زیاد دەكرێن
قوباد تاڵەبانی دەگەڕێتەوە ئەنجوومەنی وەزیران؟
دواتر قوباد تاڵەبانی دەگەڕێتەوە ئەنجوومەنی وەزیران؟
پەیوەندیدار