کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئاگادار دەکرێنەوە



بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر ئاگاداری وارسی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکاتەوە لەماوەی 60 ڕۆژدا بایۆمەتری دروست نەکەن مووچەکانیان ڕادەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر ئاگاداری بنەماڵەی شەهیدان وئەنفالکراوانی سنووری دەکاتەوە، کە ئەوانەی وارسی شەهیدن و بایۆمەترییان نەکردووە، یاخود کۆدی بایۆمەترییان نەهێناوە، پێویستە لە بەرواری 11ی ئابی 2024 کە دەکاتە رۆژی یەکشەممە و ڕۆژانی دواتر، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان وئەنفالکراوانی هەولێر لە گەڕەکی ئازادی بکەن، بۆ ئەنجامدان و وەرگرتنی کۆدی بایۆمەتری.

ئاماژەی بەوەکرد، بۆ ئەومەبەستە پێویستە لەسەر هەر وارسێک (ناسنامەی شەهیدان و کارتی نیشتیمانی)ی پێبێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەم پرۆسەیە بۆ ماوەی 60 رۆژ بەردەوامدەبێت، بەپێچەوانەوە ئەو وارسانەی بایۆمەترییان ئەنجامنەداوە مووچەکانیان ڕادەگیرێت.

 

“تیک تۆک” لە هەشت خولەکدا کاریگەری نەرێنی دروست دەکات
پێت “تیک تۆک” لە هەشت خولەکدا کاریگەری نەرێنی دروست دەکات
ئایا مۆبایلەکان بەکارهێنەران لە بوومەلەرزەکان ئاگادار دەکەنەوە؟
دوات ئایا مۆبایلەکان بەکارهێنەران لە بوومەلەرزەکان ئاگادار دەکەنەوە؟
پەیوەندیدار