سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی قسەکانی قاسم شەشۆ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە



سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەسەر قسەکانی قاسم شەشۆ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هه‌ڵه‌ى كه‌سێك له‌ هه‌ر ئايينێك بێت، نابێ به‌ هه‌ڵه‌ى هه‌موو په‌يره‌وانى ئايينه‌كه له‌ قه‌ڵه‌م بدرێت، بۆيه‌ ده‌بێ هەموو لایەك پابەندی كولتووری یەكترقبووڵكردن و لێبوردەیی و پێكەوەژیان بن.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو كاردانه‌وه‌يه‌كى فراوان به‌تايبه‌تى له‌ تۆڕەکۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا به‌رامبه‌ر به‌ لێدوانێکی نادروستی كه‌سايه‌تييه‌كى ئێزدى هاته‌ ئاراوه‌. لێره‌دا جه‌خت ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ هيچ جۆرە پێشێلكارى و بێڕێزييه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ر بير و بڕوا و ئايينێك، قبووڵكراو نیيە و سەركۆنەی دەكەین.

دەشڵێت:”لە هەمانكاتدا هه‌ڵه‌ى كه‌سێك له‌ هه‌ر ئايينێك بێت، نابێ به‌ هه‌ڵه‌ى هه‌موو په‌يره‌وانى ئايينه‌كه له‌ قه‌ڵه‌م بدرێت، بۆيه‌ ده‌بێ هەموو لایەك پابەندی كولتووری یەكترقبووڵكردن و لێبوردەیی و پێكەوەژیان بن و ڕێگە لە دروستبوونی گوتاری ڕق و كینە و نكۆڵیكردن بگیرێت”.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، لایەنە پەیوەندیدارەكان بەرپرسن لە بەدواداچوون و لێپرسینەوەی یاسایی، هەموو لایەكيش دڵنیا دەكەینه‌وه‌ كە هەرێمی كوردستان بۆ هەمیشە وەك نموونەی پێكەوەژیانی ئاشتیانە و برایەتی دەمێنێتەوە. هیچ پاساوێك بۆ نانەوەی ئاڵۆزی و پشێوی و دروستكردنی هەڕەشە بۆ سەر هاووڵاتیان و پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییيەكانی كوردستان قبووڵ ناكرێت.

قوباد تاڵەبانی: زۆر دڵگرانین بە شەهیدبوونی دوو کارمەندی هێزەکانی ئاسایش
پێت قوباد تاڵەبانی: زۆر دڵگرانین بە شەهیدبوونی دوو کارمەندی هێزەکانی ئاسایش
“ئەمەریکا بە پەرۆشە و جدییە لەوەی ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە”
دوات “ئەمەریکا بە پەرۆشە و جدییە لەوەی ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە”
پەیوەندیدار