“ئەمەریکا بە پەرۆشە و جدییە لەوەی ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە”



وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: لەگەڵ بەرپرسی دێسکی عێراق لەوەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گفتوگۆمان کرد لەسەر پرسی هەڵبژاردن، دەستپێکردنەوەی ناردنە دەرەوەی نەوت و بابەتی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە کە لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ تریفە عەزیز، بەرپرسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئێرن نووتن بەرپرسی دێسکی عێراق لەوەزارەتی دەرەوە کۆبووینەوە.

دەشڵێت: لە کۆبوونەوەکەدا پرسی هەڵبژاردن، دەستپێکردنەوەی ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و بابەتی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان بەدرێژی قسەیان لەسەرکرا.

پێشەوا هەورامی دەڵێت: ئێرن پێی رایگەیاندووە، ئەمەریکا بە پەرۆشە و جدییە لەوەی ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوەو بۆ ئەم بابەتەش لە پەیوەندی بەردەوامدان.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی قسەکانی قاسم شەشۆ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پێت سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی قسەکانی قاسم شەشۆ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
راگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
دوات راگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
پەیوەندیدار