ئۆپڵەکەی بە کارتۆن کۆکردنەوە کڕی بوو بەڵام سووتا



لەشاری رانیە گەنجیکی تەمەن ٢٣ ساڵ بە ناوی کەیوان محەمەد بە کارتۆن کۆکردنەوە ئۆتۆمبێلیکی جۆری ئۆپڵی کڕیبوو ئۆتۆمبێلکەی سووتا.

مەجید بتوێنی بەمشێوەیە چیرۆکی سوتانی ئۆتۆمبێلەکەی گێڕایەوە و وتی:” ئەمڕۆ 3_1-2023 چەند گەڕەکێک لەولای ماڵی ئێمە دووکەڵ بەرزبووەو دەنگی ئۆتۆمبێلی بەرگری شارستانی هات ڕامکرد بزانم چی بووە ، گەنجێک بەڕامانێکی قوڵ بەرامبەر سوتانی ئۆتۆمبێلەکەی دانیشتبوو بیری دەکردەوە، دوای کوژانەوەی ئاگرەکە پرسیم چی ڕوویداوە براکەم.

دەشڵێت:”کەیوان محەمەدی تەمەن 23 ساڵان بە خەمبارییەوە وەڵامی دایەوە و وتی:” بەکۆکردنەوەی کارتۆن و شاگردی دوای چوارساڵ له هاوسەرگیری بەخەونەکەم گەیشتم توانیمان ئۆتۆمبێلێکی ئۆپڵ مۆدێل کۆن بکڕین بە 24 گەڵا و تائێستاش پێنج گەڵا لەسەری قەرزداربووینەتەوە، ئەمڕۆ ئێوارە لەبەردەرگا فیول پەمپی تەواو نەبوو ویستم چاکی بکەم سلفم لێدا گڕیگرت و بەتەواوی سوتا، مۆبالەکەشم لەناویدا سوتا’.

کەیوان دەشڵێت:”ئێستا نازانم ڕۆژانە چۆن بڕۆم بۆ ناوچەی پیشەسازی لەوێ شاگردی دەکەم و دەترسم کارەکەم لەدەست بدەم”.

مەجید ئاماژەبەوەدەکات کە شایەتحاڵەکان باسیان لەوەکرد باری دارایی ئەو گەنجە خراپە.

بەڵام کەیوان وتویەتی:” سوپاسگوزاری خودام بەم ڕووداوە بچوکە بەسەری کردومەتەوە ئەی گەر منداڵێکی چاوگەشم پان کردبایەوە چیم کردبا”.

قوباد تاڵەبانی دەگەڕێتەوە ئەنجوومەنی وەزیران؟
پێشت قوباد تاڵەبانی دەگەڕێتەوە ئەنجوومەنی وەزیران؟
سەعدی پیرە: لە ماوەیەکی نزیکدا یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە
دواتر سەعدی پیرە: لە ماوەیەکی نزیکدا یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە
ەیوەندیدار