راگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە



وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە کە کەمپی ئاوارەکانی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئارامە و بە هیچ شێوەیەک ڕێگا نادرێت سیمای پێکەوەژیان و یەکترقەبوڵکردن و لێبوردەیی ئەو شوێنانە بشێوێندرێت.

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دۆخی مرۆیی لە کەمپی ئاوارەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ روونکردنەوە دەدات و دەڵێت:”دوای بڵاوبوونەوەی هەندێ دەنگۆ و هەواڵی نادروست لە چەند دەزگایەکی راگەیاندن سەبارەت بە بوونی حاڵەتی گەڕانەوەی ئاوارەکان لە کەمپێک لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ گوایە بەهۆی هەبوونی ترس کەمپەکە جێ دێڵن و دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان لە شەنگال، ئێمە سەرجەم ئەو هەواڵە نادروست و دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە کە دژ بە بنەماکانی ڕاست و دروستی گواستنەوەی زانیارییە لە کاری رۆژنامەوانی”.

لە راگەیەندراوەکەدا وەزارەتی ناوخۆ سەرجەم دانیشتوانی کەمپەکان دڵنیا دەکاتەوە و دەڵێت:” هەرێمی کوردستان هەمیشە وەکو لانکەی پێکەوەژیان و یەکتر قبوڵکردن دەمێنێتەوە و ئامێزی گەورەی بۆ ئاوارەکان بە کراوەیی دێڵێتەوە تا ئەو کاتەی ئارەزوومەندانە و سەربەرزانە دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان”.

راشیگەیاندووە، کەمپەکان شوێنی خەڵکی سڤیل و لێقەوماون و بە باشی پارێزراون، بە هیچ شێوەیەک ڕێگا نادرێت سیمای پێکەوەژیان و یەکترقەبوڵکردن و لێبوردەیی ئەو شوێنانە بشێوێندرێت.

“ئەمەریکا بە پەرۆشە و جدییە لەوەی ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە”
پێت “ئەمەریکا بە پەرۆشە و جدییە لەوەی ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە”
بۆچی پەیوەندیی و دانیشتنە كۆمەڵایەتییەكان چێژو كاریگەرییان نەماوە؟
دوات بۆچی پەیوەندیی و دانیشتنە كۆمەڵایەتییەكان چێژو كاریگەرییان نەماوە؟
پەیوەندیدار