ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چین پاسی زیرەك لە شەقامەكانیدا بەكاردەهێنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
چین پاسی نەفەرهەڵگری پەرەسەندوو دروست دەكات كە بە زیرەكییەكەی لەو پاسانەی تر جیاوازە كە لەلایەن شۆفێرانی پیشەوەرەوە لە ناوچەی هۆنانی چینی لێدەخوڕدرێن.

بەپێی رۆژنامەی ” China Daily”ی چینی، دەسەڵاتدارانی خۆجێیی لە ناوچەی هۆنان، بڕیاریانداوە پاسە زیرەكەكان وەك ئەزمون بەكاربهێنن، تا چۆنیەتی كاركردنیان بۆ دەربكەوێت لە شەقامە سەرەكییەكانی وڵاتەكە.

وەك رۆژنامەكە ئاماژەی پێدەكات، پاسە زیرەكە چنییەكان، تەكنەلۆجیایەكی دەگمەنییان هەیە و بەبێ‌ شۆفێر كاردەكەن، ئەمەش لەڕێی بەرنامەیەكی تایبەت كە هەموو شتێك بۆ نەفەرەكان دابین دەكات لەكاتی گەشتەكانیان، لەگەڵ ئەوەشدا بە كارەبا كاردەكات و دۆستی ژینگەیە،لەكاتێكدا چین بەدەست بەرزی ئاستی هەڵمە ژەهراوییەكانەوە دەناڵێنێت.

ئەو پاسە زیرەكانە، لەسەر رێڕەوێك كە درێژییەكەی نزیكەی 7.8 كیلۆمەترە و 22 وێستگەی راوەستانی نەفەرەكان لەخۆدەگرێت، دەخرێنەگەڕ.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئەپڵ زمانی كوردی بۆ ئایفۆن و ئایپاد زیاد دەكات

خەڵك- تەكنەلۆجیا
كۆمپانیای ئەپڵ ئاشكرای دەكات، كە بەم نزیكانە سیستمی نوێی (ئای ئۆ ئێس) بۆ ئایفۆن و ئەڵ نوێ‌ دەكاتەوە و دەشڵێت: “زمانی كوردی دەخەنە ناو سیستمەكەوە”.

كۆمپانیای ئەپڵ لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە بەم نزیكانە سیستمی نوێی (iOS 13) دەخنە بەردەست و چەندین نوێبوونەوەشی لەخۆگرتووە.

ڕاشیگەیاندووە، یەكێك لە نوێگەرییەكان، كە بۆ سیستمەكە زیاد كراوە بریتییە لە زمانی كوردی و هەروەها دەتوانرێت بە 38 زمانی جیاواز نامەی پێ‌ بنووسرێت.

كورد یەكێكە لە پێكهێنەرە و پێكهاتە سەرەكییەكانی ڕۆژئاوای ئاسیا و دابەش كراون بەسەر وڵاتانی عیراق و توركیا و ئێران و سوریا و هەندێكیشیان كەتونەتە باشووری ڕۆژئاوای ئەرمینیا و هەندێك ناوچەی ئازربایجان و لوبنان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کۆمپانیای ئەپڵ کار لەسەر درووستکردنی مۆبایلێکی چەماوە دەکات

خەڵک

یەکێک لەو بەرهەمانەی لە ئێستادا سەرنجێکی زۆری لەسەرە بریتییە لە مۆبایلی چەماوەی کۆمپانیاکان، و ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کۆمپانیای ئەپڵیش دەیەوێت بێتە نێو ئەم ڕکابەرییەوە.

مۆبایلەکەی ئەپڵ لەیەرێکی پارێزراوی دەبێت لە سەرەوە کە وای لێدەکات بچەمێتەوە و لە ماددەی سیرامیک درووست دەکرێت تاوەکوو بەرگری بکات لە نەشکانی مۆبایلەکە لە کاتی چەمانەوەیدا یاخوود لە ڕێژەیەکی زۆری چەمانەوەییدا.

هەروەکوو لە وێنەکانی خوارەوەدا دەردەکەوێت شاشەی مۆبایلەکە دەچەمێتەوە بۆ ناوەوە لە کاتی نوشتاندنەوەیدا وە ئاماژەکان دەڵێن ئەم مۆبایلە لە ٢٠٢٠ دا دەبینین، هەروەها دەوترێت خاوەنی کیبۆردی فۆیلۆی زیرەک دەبێت لەگەڵ قەڵەمی زیرەکی ئەپڵدا بۆ ئاسانترکردنی کردارەکان لەسەر مۆبایلە چەماوەکە

کۆمپانیای ئەپڵ لە ١/٤/١٩٧٦ دا دامەزراوە لە ئەمریکا لە ناوچەی کالیفۆرنیا. ئەم کۆمپانیایە گەورەترین خزمەتی کردووە لە بواری کۆمپیوتەری کەسیدا، لە ساڵەکانی ١٩٧٠ دا زۆرترین ژمارە کۆمپیوتەری فرۆشتوە لە جیھاندا.

تاکوو ساڵی ٢٠٠٦، کۆمپانیای ئەپڵ لە چەندین بواری (نەرمەکاڵا software) و (ڕەقەکاڵا hardware) دا دەستبەکارە، بەرھەمەکانی iMac، iPhone و iPod لە ھەموو بازاڕەکانی جیھاندا بڵاوە، ھەروەھا خاوەنی گەورەترین کۆگای مۆسیقا بەناوی iTunes کە چەندین ملیۆن گۆرانی و ئاوازی لەخۆ گرتووە. لە ‌بواری سیستەمی کارپێکردنیشدا Mac OS X ـی ھەیە، ئەمیش وەک بەرھەمەکانی تری سەرکەوتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ڕاپۆرتەکان: ئایفۆنەکانی ٢٠٢٠ لە ڕێی (Touch ID) ییەوە کار دەکەن لە تەواوی شاشەکەیدا

خەڵک

هەروەکو لە دواین ڕاپۆرتەکان باسکرا ئایفۆن ١١ جۆرەکانی سێ کامێرای و دوو کامێرایی دەبێت، بەپێی زانیارییەکانی MacRumors ڕایگەیاندووە کە ئایفۆنەکانی ٢٠٢٠ گۆڕانکاری گەورە و پێشکەوتووی تێدا کراوە بە بەردەست خستنی تایبەتمەندی پەنجەمۆر لەسەر تەواوی شاشەکەیدا، کە شاشەکەی لە جۆری OLED ی LG ییە.

هەروەها ماڵپەرەکە ئاماژەی بەوەکردووە ئایفۆن SE 2 کە تایبەتمەندییەکانی هاوشێوەی ئایفۆن هەشت دەبێت، و هەروەها جۆری 5G یش بەرهەم دێت کە لە ڕێی پاڵپشتییەکانی مۆدێمی کۆمپانیای کوالکۆمەوە پاش ڕێککەوتنەکەی مانگی پێشووی دوو کۆمپانیاکە.

Image result for iphone 2020

جێی ئاماژەیە بەرهەمەکانی ساڵی ڕابردووی ئەپڵ ئەمانە بوون”Xs, Xs Max ,Xr ” ئەم جارەیان ئەپڵ زیاتر سەرنجی لەسەر لایەنی کامێرا و پێشخستنی پاراستنەکانی کردنەوەی مۆبایلەکەیە بەشێوازی نوێ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان