ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بەڤیدیۆ..دوای ژمارە “ملیارد”، ژماردنی ژمارەكان دەزانى؟

خەڵك-بەشی هەواڵ

تۆڕی سبوتنیك بڵاویكردەوە، بۆ هەندێك لە هاووڵاتیانی جیهان ژماردنی ژمارەكان تاكو ملیارد هەیە و دواتر لەوانەیە كەمێك دژوار بێت بۆیان كە چ ژمارەیەكیتر بوونی هەیە، بۆ ئەو مەبەستە تۆمارێكی ڤیدیۆیی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە كە سەرجەم ئەو ژمارانە نیشان دەدات كە لە دوای ملیاردەوە بوونیان هەیە.

یەكەمین جار دوای ملیۆن و ملیارد، ترلیۆنی پێ دەوترێت، كادرلیۆن و كنتلیۆن ناوی ئەو ژمارانەن كە لە دوای ترلیۆنەوە دێن، لەوانەیە تا ئێستا ناوی ژمارەی سێكستیلیۆن و سپتیلیۆن-تان نەبیستێبێت، بەڵام پێویستە ئەوە بزانن كە لە دوای كنتلیۆن ئەو دوو ژمارە دێن.
دوای ئەوانەش ئەكتیلیۆن، نونیلیۆن، دسیلیۆن، ئاندسیلیۆن و دودسیلیۆن بەدوای یەك دیكەدا دێن كە ژمارەی سفرەكانی ئەوانە زۆر زیاد دەكات و لەوانەیە بۆ ژماردنیان زۆر ئاسان نەبێت.
هاووڵاتیان بەشێوەیەكی بەرچاو پێشوازییان لەم تۆمارە ڤیدیۆیە كردووە، پێیان وابوو تا ئێستا ناوی زۆرێك لەم ژمارانەیان نەبیستووە، هەندێك لە هاووڵاتیانیش دیكەش رەخنەلەوە دەگرن لەوانەیە بەهۆی ئەم دۆخە قەیراناوییەی لە جیهاندا هەیە، تاكو چەندی دیكە ناچار نین فێریان ببن و نازانن كەی پێویستمان بەم ژمارانە بێت.

ئابوری

جوڵەی بازرگانی هەرێم بە رێژەی 20% زیادی كردووە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، جموجوڵی بازرگانی لە هەرێمی كوردستان بەراورد بە ڕابردوو 20% زیادیكردووە.
نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاندووە، بەهۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعشەوە بەشێكی زۆری كارگە و كۆمپانیاكان لەكار كەوتبوون، بەڵام لەئێستادا دەستیان بەكار كردۆتەوە و بە گوێرەی دوایین ئاماریش ئێستا لە هەرێمی كوردستان پێنج هەزار كارگەی جۆراجۆر و 20 هەزار كۆمپانیا هەیە.
نەوزاد ئەدهەم ئاماژەی بەوەشكرد، جموجووڵی بازرگانی بەردەوام لە زیادبووندایە و بەراورد بە سەردەمی شەڕی داعش 20% زیادیكردووە و ئێمەش چاومان زۆر لەوە زیاترە.
بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشدا، بوونی خاڵە گومرگییەكان لە نێوان هەرێم و شارەكانی تری عیراق بوونەتە ڕێگر و گرفتێكن بۆ زیادكردنی جموجۆڵی بازرگانی، بۆیە ئێستا بڕیاری لادانیان دەرچووە و ئەگەر جێبەجێ بكرێت جموجۆڵەكە زۆر لەوەی ئێستا زیاتر دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نوێنەری فەرمانبەران و جوتیارانی هەرێم دەچنە كۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عیراق لە یاداشتێكدا، كە ئارٍاستەی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كردووە، داوای كردووە دوو كەس بە نوێنەرایەتی فەرمانبەران و جوتیاران بەشداری لە كۆبوونەوەی پەرلەمان بكەن بۆ باسكردن لە نەهامەتیەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان.

غالب محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی گۆڕان لە یاداشتەكەیدا، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، “بەڕێزتان ئاگادارن وەزعی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی فەرامانبەران و جوتیاران زۆر خراپە و بەدەیان نوسراو، كە ئاڕاستەی هەموو لایەكمان كردووە لەسەر داواكاریەكانیان و پێویستیەكانیان، كە بۆیان دابین ناكرێت، بەڵام هەتا ئێستا بەشێوەیەكی ڕاستەقینە و مەلموس ئەو كێشانە چارەسەر نەكراوە و لە واقعدا وەكو خۆی ماوەتەوە چ لە چاككردنی مووچەی فەرمانبەران یان شایستە داراییەكانی جوتیاران”.

ڕاشیگەیاندووە، لەسۆنگی خەمخۆریمان بۆ ئەو بابەتە داواكارین لەبەڕێزتان میوانداری بۆ بەڕێزان بكرێت، كەبەشداربن لەنزیكترین كۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ ئەوەی لە مینبەری خەڵك ڕوونكردنەوە بدەن لەسەر وەزع و گوزەرانی خۆیان لە هەرێمی كوردستان بۆ ئەندام پەرلەمانەكان و بۆ ڕای گشتی.

ئەو پەرلەمانتارە ناوی هەریەكە لە نەجمەدین محەمەد ساڵح، پیشەی مامۆستا وەك نوێنەری مامۆستایان و فەرمانبەران و فارس حسێن عەبدوڵا، پیشەی جوتیار وەكو نوێنەری جوتیاران ئاڕاستەی جێگری سەرۆكی پەرلەمان كردووە بۆ بەشداری كردن لە كۆبوونەوەی پەرلەمان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

فراكسیۆنە كوردیەكان دەربارەی بودجە كۆبوونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بڕیارە سبەینێ‌ پڕۆژە یاسای بودجەی فیدڕاڵی عیراق بۆ ساڵی 2019 پەسەند بكرێت و فراكسیۆنە كوردستانیەكانیش ئامادەكاری بۆ دەكەن و جێگری سەرۆكی پەرلەمان لەو بارەیەوە لەگەڵیان كۆدەبێتەوە.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە نووسینگەی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمان لەگەڵ سەرجەم فراكسیۆنە كوردیەكان لە هۆڵی دەستوری پەرلەمان كۆبۆتەوە و تێیدا چەند دۆسیەیەك تاوتوێ‌ كراون.

بەپێی بەیاننامەكە، تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە بۆ گفتوگۆ كردن بووە لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2019 و تەرخانكراوە داراییەكان بۆ هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی دیكە.

ئاماژە بەوەشكراوە، “لە كۆبوونەوەكەدا جەخت كراوتەوە لە بەردەوامی هەماهەنگی و هاوكاری و ئەنجامدانی كۆبوونەوەی بەردەوام لەنێوان پەرلەمانتارانی كورد بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر دواین پێشهاتەكان و ئەو یاسایانەی دەخرێنە بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكانی پەرلەمان و یەكخستنی هەڵوێستەكان، ئەوەش بۆ پێدانی نامەیەكی ئەرێنی بە شەقامی عیراقی و كوردستانی”.

جەختیشكراوەتەوە، كە هەوڵەكان چڕ بكرێنەوە بۆ نەخشەڕێگایەك بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەكان و دۆسیە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوو حكومەتی عیراق و هەرێم بە هەماهەنگی و بەشداری فراكسیۆنەكانی پەرلەمان.

پێشتر لە لێدوانێكیدا بۆ (خەڵك) د. بەشیر خەلیل، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند، كە لەم هەفتەیەدا بودجە پەسەند دەكرێت و مادەیەك جێگیر كراوە تا مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە لە ناكۆكیەكانی نێوان هەولێر و بەغدا جیابكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 86%, 42
    42 86%
    42 - 86% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 4
    4 8%
    4 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 6%, 3
    3 6%
    3 - 6% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین