ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک تاکتیکی گرنگ بۆ ئەوەی کاتێک دەچیت بۆ جیم بەردەوام بیت و زوو وازی لێنەهێنیت

خێزان

زۆرێکامان ئەو کێشەیەمان هەیە کە کاتێک بڕیار دەدەین بچین بۆ هۆڵەکانی ورزش (جیم) و کێشی خۆمان داببەزێنین، هەر مانگێک بەردەوام دەبین و دواتر واز دەهێنین، ئەمەی خوارەوە ٩ تاکتیکە بۆئەوەی لەسەر وەرزشکردن بەردەوام بیت:

– ترست لەوە نەبێت کە ئەوانەی لە هۆڵەکەن جەستەیان جوانەو تۆ وانیت، چونکە دڵنیابە هەموو شتێک سەرەتایەکی هەیە و بڕیاربدە خۆت بگۆڕیت.

– وەرزشەکەت وەک یاریەک لێبکە و با تەقویمێکت هەبێت کە هەر ڕۆژێک ڕۆشتیت زەڕبێکی سوری لێبدەیت، هاوکات پلانی دیاریکراوت هەبێت بۆ ئەوەی بگەیت بە ئامانجەکەت.

– جلوبەرگی وەرزشی جوان بکڕە، توێژینەوەکان سەلماندویانە کە ئەوە هاندەرە بۆ بەردەوامی لە وەرزشکردنەکەت.

– بچۆ نزیکترین هۆڵی وەرزشی لە لای ماڵتانەوە، تا ئاسانتر بتوانیت بگەیت، چونکە تۆ پێویستت بە هاتوچۆی ڕۆژانەیە.

– کەشێکی خۆش بۆخۆت دروستبکە لەکاتی وەرزشکردندا، گوێ لە گۆرانی و موزیکی خوازراوت بگرە.

– پشتر جانتای جلوبەرگەکانت ئامادە بکە و هەڵی مەگرە بۆ دواسات، بۆئەوەی نەبێتە بیانوو بۆی کە نەچیت بۆ وەرزشەکەت.

– لەگەڵ ڕاهێنەری تایبەت وەرزش بکە، کە ئەوەش زیاتر هانت دەدات بۆ ئەوەی بە دروستی وەرزش بکەیت.

– لە کۆتایی هەر مانگێک کە بەردەوام بویت لەسەر وەرزشکردن، دیاریەکی تایبەتی پێشکەشی خۆت بکە.

– خۆشەویستی بکە، ئەوە هاندانێکی گەورەیە بۆئەوەی بەردەوام بیت، هاوسەرەکەتت خۆش بوێت و جەستەتی بۆ جوان بکە!

ژیاندۆستی

چیرۆکی ئەو ژنە بخوێنەرەوە کە ئەنیشتاین سەرجەم پارەی خەڵاتی نۆبڵی خۆیی تێدا خەرج کرد

خێزان

زانای به‌ناوبانگی فیزیای جیهان ئەلبەرت ئاینشتاین یه‌كه‌مین ژیانی هاوسه‌رگیری خۆی له‌گه‌ڵ خانمێكدا كه‌ ئه‌ویش زانای فیزیابوو پێكهێنا به‌ناوی میلفا ماریك كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ خوێندكار بوون.

ئاینشتاین له‌ ساڵی 1903 له‌گه‌ڵ میلفا چووه‌ ژیانی هاوسه‌رگیریه‌وه‌و دوو كوڕیشی لێی هه‌بوو، به‌ڵام دواتر له‌ ساڵی 1919هه‌ردكیان له‌یه‌كدی جیابونه‌وه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه‌ ئاینشتاین به‌پێی بڕیاری دادگا ده‌بوو قه‌ره‌بویه‌كی زۆری هاوسه‌ره‌كه‌ی بكاته‌وه‌.

به‌ڵام دواتر پاش ئه‌وه‌ی له‌ ساڵی 1921 ئاینشتاین خه‌ڵاتی نۆبڵی بۆ فیزیا وه‌رگرت، ته‌واوی ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌ ده‌رئه‌نجامی وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته‌دا وه‌ری گرت دایی به‌ هاوسه‌ره‌ كۆنه‌كه‌ی بۆ ڕزگاربونی له‌ قه‌رزه‌كانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند ڕێگایەکی سەیر و ئاسان بۆ کێش دابەزاندن کە سەلماوە زۆر کاریگەرە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگایەکی سەیر و ئاسانە بۆ کێش دابەزاندن کە سەلماوە زۆر کاریگەرە:

– بەر لەوەی نان بخۆیت بۆنی مۆز و سێو بکە، حەزی خواردنت کەمدەکاتەوە.

– دەوری شین بکڕە، چونکە خواردن لە دەوری شیندا حەزی خواردن کەمدەکاتەوە

– بەر لە خواردن وێنەی خواردنەکەت بگرە، ئەمە هەم وادەکات دواتر حەزت بۆ خواردنی کەمتر بێت هەم وردتربیت لەوەی کە ئەو شتانە نەخۆیت کە کێش بەرز دەکاتەوە.

– بەیانیان هێلکە بخۆ چونکە تاماوەیەکی زۆر تێرت دەکات، بۆ نیوەڕوانیش شتی توون بخۆ

– کاتێک شتێکی قورس دەخۆیت لەبەرامبەردا بڕیاری ئەوە بدە کە دایببەزێنیت، بۆنمونە بۆ خواردنی نەستەلەیەک ١٠ خولەک ڕابکە.

– لە ژوری سارددا بخەوە، جەستەت وادەکات کالۆری بسوتێنیت بۆ گەرمکردنەوە

– بەهێواشی نان بخۆ و جوان خواردنەکە بجوو، ئەمە وادەکات گەدەت بە بڕە خواردنێکی کەمتر هەست بە تێری بکات.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند تایبەتمەندییەکی سەرنجڕاکێشی پیاوان ژنان ئالودە دەکات بەخۆیانەوە

خێزان
ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک تایبەتمەندی گرنگن لە پیاواندا کە ئافرەتان گرنگی تەواوی پێدەدەن.

ئەو پیاوانەی قوربانی دەدەن لە پێناو شتەکاندا و هەمیشە هەوڵی گرنگ دەدەن بە شتەکانی ژیانیان تەواو جێی سەرنجی ئافرەتان دەبن.

هەبوونی ماسوولکەی بەهێز وا دەکات زیاتر ئافرەت ئەو پیاوەی خۆش بوێت چوونکە بەکەسێکی بەهێز و بەتوانای دەزانن.

بوونی ڕیشیش تایبەتمەندییەکی دیکەی دڵخوازی ئەم باسەیە.

هەروەها بەپێچەوانەی زۆربەی توێژینەوەکان کە لە ڕابردوودا کراون دەرکەوتووە ئافرەتانی ئەم سەردەمە بەشێکی زۆریان گرنگی بەوەدەدەن ئەو کەسەی خۆشیان دەوێت خاوەنی هەیبەت و ماڵ و سەیارەی خۆی بێت.

ئەو پیاوانەی ڕەنگی سوور لەبەر دەکەن لای زۆرێک لە ژنان خۆشەویست دەردەکەون و زیاتر دەبنە دڵخوازیان.

ئافرەتان ئەو پیاوانەیان زیاتر بەلاوە سەرنجڕاکێشە کە نرخی شتەکان دەزانن و هەمیشە هەوڵی پاراستنیان دەدەن.

وەکوو وتراوە پیاوان باشترن بەتەمەنێکی زیاترەوە و خانمان پێیان وایە ئەو پیاوانەی لە تەمەنی خۆیان زیاتریان هەیە ئەزمونێکی باشتریان هەیە و هەمیشە وەکوو مامۆستایەک دەبن بۆیان تاوەکوو کەمترین هەڵە بکەن لە ژیانیاندا.

خاوەنی خوو ڕەوشتێکی بەرزبێت لەگەڵ هاوڕێ و کەسانی دیکەی دەوروبەریدا.

ئەو پیاوانەی ئافرەتان دەخەنە پێکەنین زیاتر دەچنە دڵەوە و بەلای ژنانەوە دڵخواز دەبن.

حەزی بە بوونی منداڵە و هەمیشە خۆشەویستی خۆیانیان بۆ دەردەبڕن بە شێوازێکی سەیر وەکو خۆ منداڵ کردنەوە و یاریکردن لەگەڵیاندا بە شێوەیکی لێوەشاوانە.

لە ئەنجامی پرسینی ئەو تایبەتمەندییانەی ئافرەتان دەیانەوێت لە مێردەکەیاندا هەبێت لە کۆی ٦٠١ ئافرەت بەشی زۆریان گرنگی زیاتریان داوە بە باڵا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 85%, 41 دەنگ دان
    41 دەنگ دان 85%
    41 دەنگ دان - 85% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 4
    4 8%
    4 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 6%, 3
    3 6%
    3 - 6% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین