ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەوێنە: ئاهەنگی بەكۆمەڵ بۆ 60 تازە هاوسەر بەڕێوەچوو

سلێمانی – نزار جەزا

لەشاری سلێمانی ئاهەنگێكی بەكۆمەڵی هاوسەرگیری بۆ 60 هاوسەری نوێ ڕێكخرا.

ساڵح سەعید، سەرۆكی ڕێكخراوی كۆمەڵگەی نوێ بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمە دووەمین جارە مەراسیمی لەم جۆرە سازدەكەن، كە لەم جارەدا 60 هاوسەری تازە بەشداری كردووە.

ساڵح سەعید، سەرۆكی ڕێكخراوی كۆمەڵگەی نوێ

ئاماژەی بەئەوەشدا، دەیانەوێت هانی گەنجەكان بدەن، كە هاوسەرگیری بكەن و گرنگیدان بەخێزان گرنگیدانە بەتەواوی جومگەكانی كۆمەڵگە، چونكە تەندروستی خێزان بنەمای تەندروستی كۆمەڵگەیە.

باسی لەئەوەشكرد، ڕێنمایی ئەم گەنجانە دەكەن، كە هاوسەرێكی سەركەوتوبن و بەرپرسیارێتی هەڵبگرن و لەسەرەتای ڕێگاكەوە ماندوونەبن، لەداهاتوشدا مانگانە خولی بەردەوام بۆ ئەم گەنجانە دەكەنەوە.

ریکلام

کوردستان

ڤیدیۆ؛ توركیا دیمەنی نوێی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی سوپای توركیا لە ڕێی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە تویتەر، دیمەنی نوێی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.

توركیا هاوكات لەگەڵ هێرشەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان، لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستانیش هێرش و ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری توركیا بانگەشەی ئەوەی كردووە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 17 گەریلای پەكەكەیان كردووەتە ئامانج، بەڵام پەكەكە ئەو زانیارییانەی پشتڕاست نەكردووەتەوە.

بڵاوكردنەوەی دیمەنە ڤیدیۆییەكەش هاوكاتە لەگەڵ بۆردومانەكەی ئەمڕۆی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بۆ سەر گوندی قامیشی سەر بە شارۆچكەی ماوەت لە سنووری ناوچەی شارباژێڕی سلێمانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەی شارباژێڕیان بۆردومان كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند گوندی قامیشی سەر بە ناوچەی شارباژێڕی سلێمانییان بۆردومان كرد.

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكان بۆردومانەكە بووەتە هۆی ئاگركەوتنەوە لە ناوچەكە، بەڵام ئەگەری بوونی زیانی گیانی لەو هێرشەدا نەزانراوە.

سوپای توركیا چەند ناوچەیەكی سنووری شارباژێڕی سلێمانییان وەك سنووری چالاكی پەكەكە دەستنیشان كردووە و ناوبەناو بەو بیانووە بۆردومانی دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

خانەقین؛ سەربازێكی كورد لە پەلامارێكی داعشدا شەهید بوو

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەربازێكی كورد لە ئاكامی پەلامارێكی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر گوندێكی شارۆچكەی خانەقین شەهید بوو.

شه‌وی ڕابردوو تیرۆریستانی داعش لە گوندی شێرك سەر بە شارۆچكەی خانەقین ھێرشیان كردە سەر ھێزێكی تایبەتی عیراقی لە ئەنجامدا سەربازێكی شەھید بوو‌ و چوار سەربازی دیكەش بریندار بوون.

ئەمڕۆ دەركەوت كە ئەو سەربازەی شەهید بووە كوردە و ناوی جەزا فه‌تاح جافه‌ و خەڵكی شارۆچكەی كەلارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان