پارە گەیشت و سبەینێ‌ دەست بە دابەشكردنی دەكرێت



سبەینێ‌ مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە، كە بەشێوەی هاوكاری لەلایەن ئەمریكاوە ڕەوانەكراوە و بڕەكەی زیاتر لە 400 هەزار دینارە بۆ هەر پێشمەرگەیەك، دابەش دەكرێت.

ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو ئەمریكا مووچەی بەشێكی زۆری هێزەكانی پێشمەرگەی لە لیوا هاوبەشەكان خەرج دەكرد، بەڵام ماوەی دوو مانگە بەهۆی كەم بوونەوەی پارەكە و دابین كردنی مووچەی پێشمەرگە لەلایەن عێراقەوە، ئەمریكا پارەكە وەك هاوكاری دابەش دەكات.

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لە وتارێكدا لە مەراسیمی وەرگرتنی ژمارەیەك تۆپهاوێژ لە هێزەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند، “سوپاسی ئەمریكا دەكەین، كە هێزی پشتیوانی دوو توانی بچێتە ناو ئەو هاوكارییەوە، كە مانگانە پێشكەش دەكرێت، تەنیا یەك لیوا ماوە هەوڵی جددی دەدەین لە ئایندەدا كێشەی ئەوانیش چارەسەر بكرێت”.

بەپێیی زانیارییەكانی (خەڵك) هێشتا لیوای 9ی پیادەی پێشمەرگە بەهۆی تێبینی ئەمریكاوە ئەو هاوكارییە نەیگرتوونەتەوە و بڕیارە دوای چارەسەركردنی تێبینییەكان، ئەوانیش لەو پارەیە سوودمەند ببن.

 

قوباد تاڵەبانی: ئێمە بەڕاستی شێخین نەك تەنیا بە بانگەشە
پێت قوباد تاڵەبانی: ئێمە بەڕاستی شێخین نەك تەنیا بە بانگەشە
ئێران لەنیوەی یەکەمی ئەمساڵ نزیکەی 300 کەسی لەسێدارە داوە
دوات ئێران لەنیوەی یەکەمی ئەمساڵ نزیکەی 300 کەسی لەسێدارە داوە
پەیوەندیدار