ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

جۆرەکانی فلتەری نێو ئۆتۆمبێل چین؟ کەی دەبێت بگۆڕدرێن؟

خەڵک-

دیارە ھەر ئامێرێکی میکانیکی پێویستی بە جیاکردنەوەی بەشەکان و مادە جیاوازە بەکارھاتووەکان ھەیە، ئەگەر نا ناتوانێت بە باشی کارەکانی کە لێی چاوەڕێ دەکرێت ڕابپەڕێنێت.

لە ئۆتۆمبێلیشدا بە شێوەی گشتی چوار جۆر فلتەر ھەیە کە کاریان جیاوازە و ماوەی گۆڕینیشیان بە پێی کار فەرمانەکانیان دەگۆڕێت. سەرەتا بزانین فلتەر چییە.

فلتەر چییە؟ هەرشتێک بەشی ڕەق لە گاز و شل جیابکاتەوە پێی دەڵێن فلتەر، ئیشی فلتەر گرتنی ماددەی ڕەق و جیاکردنەوەیەتی لە ئاو یان هەوا یان بەنزین.

جۆرەکانی فلتەر:

  • فلتەری هەوا Air Filter: کاری پاککردنەوەی ئەو هەوایەیە کە دەچێتە ناو بزوێنەر و لەگەڵ بەنزین یەک دەگرێت و دەسووتێت.
  • فلتەری ڕۆن Oil Filter: بەشێکی زۆر گرنگی بزوێنەرە، فلتەری ڕۆنە کاری پاککردنەوەی ئەو ڕۆنەیە کە لەناو مەکینەدا هەیە.
  • فلتەری بەنزین Fuel Filter: فلتەری بەنزین ئەو بەنزینە پاکدەکاتەوە کە بۆ بزوێنەر دەچێت لە ڕێگەی فیول پەمپەوە.
  • فلتەری تەبرید A.C Filter: ئەمیش بەهەمان شێوەی فلتەری هەوا کاری پاکردنەوەی هەوایە، بەڵام ئەمجارەیان ئەو هەوایەی کە دێتە ناو ئۆتۆمبیلەکە نەک بزوێنەر، واتە ئەو هەوایە پاک دەکاتەوە کە هەڵیدەمژین لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا.

کاتی گۆڕینی فلتەرەکان:

بەشێوەیەکی گشتی هەر کۆمپانیایەکی ئۆتۆمبێل ماوەیەکی دیاریکراوی داناوە بۆ گۆڕینی هەر جۆرێک لە فلتەرەکان، بەڵام بۆ ئەوانەی کە ناگەڕێنەوە بۆ کۆمپانیا و لە دەرەوە دەیگۆڕن پێویستە ئاگاداری ئەم ڕێنماییانە بن.

  • فلتەری هەوا Air Filter: پێویستە لەهەر ڕۆن گۆڕینێک فلتەری هەوا پاک بکرێتەوە، هەروەها دوای سێجار ڕۆنگۆڕین، پێویستە بگۆڕدرێت.
  • فلتەری ڕۆن Oil Filter: فلتەری ڕۆن لەچاو فلتەرەکانی تردا کەمتر پیس دەبێت، بەڵام ئەمیش باشتر وایە لە ھەر سێ جار ڕۆنگۆڕین، بگۆڕدرێت.
  • فلتەری بەنزین Fuel Filter: دیارە بەهۆی پیسبونی بەنزین لە کوردستان، پێویستە زوو زوو فلتەری بەنزین بگۆڕین، ئەوەش بەپێی کوالێتیی فلتەرەکە دەبێت، کاتی گۆڕینی کوالێتی زۆر باش لە نێوان 8 بۆ 12 مانگدایە، فلتەری کوالێتی خراپیش لە نێوان 4 بۆ 7 مانگ دەبێت بگۆڕدرێت.
  • فلتەری تەبرید A.C Filter: فلتەری تەبرید چەند پاکتر بێت سوودی تەندروستی خۆتی تێدایە، بەڵام گۆڕینی بەپێی لێخوڕین و داگیرساندنیC دەگۆڕێت، بەتایبەت لە وەرزی هاویندا پێویستە زوو زوو پاک بکرێتەوە و بگۆڕدرێت. دەتوانیت خۆت فەحسی بکەیت، ئەگەر هەوای کەم هات ئەوا نیشانەیە بۆ ئەوەی کە پیس بووە.

سەرچاوە: زانیاریی میکانیکی-Mechanical Knowledge

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

دیاری جوان بۆ دایكان لە جەژنیاندا، مۆبایلی زیرەكی پێشكەوتووی HONOR

خەڵک

HONOR 8X : داهێنان بەشاشەی تەواو
ئایا دواكەوتی لە دیاریكردنی مۆبایلێكی زیرەك بۆ دایكت؟ هێشتا كات بەسەر نەچووە، با دایكان هەست بەتایبەتمەندی بكەن لە جەژنی دایكاندا لەگەڵ مۆبایلی HONOR 8X كە بەرگی دواوەوەی شووشەیە و شاشەی كوالێتی بەرز بەپێوەری 6.5 ئینج و لێواری تەنك، ئەم ئامێرە پشت بە پرۆسێسەری هیسیلكۆن كیرین 970 دەبەستێت، چوار ناوكی بە 2.2 میگاهێرتز كاردەكات، رێگا بەدایكان دەدات چێژ لە تایبەتمەندی ناسینەوەی رووخسار لەیەك چركە وەربگرێت، شاشەی ئەم ئامێرە بڕوانەمەی پێوەری TüVRheinland وەرگرتووە بۆ كەمكردنەوەی تیشكی رووناكی شین ، بەرەنگەكانی رەش و شین و سوور بەردەستە.

HONOR 10 Lite: هێز و جوانی كەدایكان شانازی پێوە دەكەن

ئاهەنگ بگێرە بۆ خۆشەویستی دایكت لەگەڵ مۆبایلی HONOR 10 Lite كەچەندین تایبەتمەندی بەهێز و دیزاینی جوانی هەیە، كامێرای پێشەوەی ئەم مۆبایلە پاڵپشتە بە تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد بۆ ئەوەی ئەزموونێكی ناوازەی وێنەی سێلفی پێشكەش بەدایكت بكەیت، ئەم كامێرایەی پێشەوە توانای ناسینەوەی هەشت حاڵەتی وێنەگرتنی هەیە و باشتركردنی بەشێوەیەكی راستەوخۆ بەهۆی داتاكانی زیرەكی دەستكرد بۆ جەختكردنەوەی ڕووخسار و دەوروبەری و چاكردنی رڕەنگەكان بەپێی دیمەنە جیاوازەكان، دایكان چێژ وەردەگرن و هەست بە شانازی دەكەن لە كاتی بەكارهێنانی تایبەتمەندی جوانكردن بەزیرەكی دەستكرد كەتوانای سێ لایانەی رووخساری هەیە و بەكارهێنانی كاریگەرییەكانی جوانكردن بەپێی تەمەن و رەنگی پێست كە جوانییەكی بۆ هەڵدەبژێرێت كە بۆی دەگونجێت. ئەم مۆبایلە بەردەستە بەرەنگەكانی رەش و شینی یاقوتی و سووری زەق و شینی ئاسمانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

فەیسبوك: بەسەر كێشە مێژووییەكەدا زاڵ بوین

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆمپانیای (فەیسبوك) ڕایگەیەنێت، توانیویەتی ئەو كەلێنە چارەسەربكات كە لە ڕۆژی چوار شەممەی ڕابردوو ڕووبەڕووی بۆوە و زیاتر لە 17 كاتژمێری خایەند.

وتەبێژی كۆمپانیاكە ڕایگەیاندووە”پێگە و ئەپڵیكەیشنی (فەیسبوك) بە رێژەی 100% كەوتۆتەوە كار، دوای ئەو لەگەڕكەوتنەی كە ڕێگری لەبەردەم دەیان بەكارهێنەردا دروستكرد بۆ بەكارهێنانی ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییە كە بە فراوانترین لە جیهاندا دادەنرێت.

كۆمپانیاكە هەوڵی گەورەی خستبووەگەڕ بۆ گێڕانەوەی خزمەتگوزارییەكانی، دوای ئەو لەگەڕكەوتنەی چەند بەشێكی بەكارهێنەرانی گرتەوە لە ناوچە جیاجیاكانی جیهان، ئەمەش تەوژمێكی ناڕەزایی و سكاڵای لەسەر ئینتەرنێت دروستكرد، بە جۆرێك كە ژمارەی سكاڵاكان لەبارەی لەگەڕكەوتنی پێگە ئەلیكترۆنییەكان گەیشتە سەرو 12 هەزار سكاڵا و دواتر بۆ دوو هەزار سكاڵا رووى لە دابەزین كرد.

لەگەڵ بەرزكردنەوەی سكاڵای هەزاران بەكارهێنەر لەسەر پێگەی (تویتەر) لەژێر ناوی “#فەیسبوك داون”، هەندێك لە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان، ژمارەی بەكارهێنەرە زیانلێكەوتووەكانیان بە چەندان ملیۆن بەكارهێنەر مەزەندەكردبوو، ئەو لەگەڕكەوتنەشیان بە دوورودرێژترین لە مێژووی كۆمپانیاكەدا دانابوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

٧ نهێنی ناو کیوبۆردەکەت کە کارەکانت زۆر بۆ ئاسانتر دەکات!

خێزان

ئەمەی خوارەوە ٧ نهێنی ناو کیوبۆردەکەتە کە کارەکانت زۆر بۆ ئاسانتر دەکات!

 

– دەست لەسەر دوگمەی Windows key ڕابگرە لەگەڵ (نوکتە) بەیەکەوە، کیوبۆردی ئیمۆجەکانت بۆ دەکاتەوە (تەنها بۆ ویندۆز ١٠  بەرەوسەر)

 

– زۆرجار ڕودەدات کە لە شاشەکەتدا شتێکی زۆرت کردۆتەوە و ناشتەوێت لێت تێکەڵ ببن، بۆ دروستکردنی شاشەی نوێ ئەم سێ دوگمەیە بەیەکەوە بکە Windows logo key + Ctrl + D ، بۆ ئاڵوگۆڕکردن لەنێو شاشەکان ئەم سێ دەگمەیە دابگرە   Windows logo key + Ctrl + دوگمەی ئاڕاستەی لای ڕاست / لای چەپ، بۆ داخستنەوەی شاشەکان ئەمە دابگرە : Windows logo key + Ctrl + F4

 

– بۆ مینیمایزی شاشە ئەمە دابگرە Windows logo key + M

 

– بۆ درووستکردنی فۆڵدەری نوێ بەخێرایی ئەمە دابگرە  Ctrl + Shift +  N

 

– بۆ وێنەگرتنی بەشێکی دیاریکراو لەشاشەکەت بەپێی خواستی خۆت ئەمە دابگرە  Windows logo key + Shift + S

 

– هەمووان دەزاین کە بۆ گەڕانەوە  Ctrl + Z دادەگرین، بەڵام ئایا دەزانیت بۆ چونەوە پێشیش دەتوانیت Ctrl + Y دابگریت؟

– بۆ خێرابوون لە بەکارهێنانی کیوبۆرد پەنجەکانت وەک ئەوەی وێنەکە دابەشبکە بۆ دوگمەکان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان