وەزارەتی بازرگانی هەرێم بۆ دابەشكردنی سەبەتەی بەشەخۆراك بڕیاریدا



وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەم نزیکانە بەشەخۆراکی سەبەتەی شەش دابەشدەکرێت وئاشكراشی دەكات، برنج بڕەكەی زیادكراوە و دوو بەشی دۆشاو دەدرێت بە بریكارەكان.

وەزارەتی بازرگانی هەرێم ئاگادارییەكی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی كەلوپەلی خۆراكی هەولێری بڵاوكردۆتەوە، كە تیایدا هاتووە، ” بریکارەكانی بنکەکانی ناوشار (201 و 202)، لـــە ڕۆژی سێ شەممە بــەرواری ٦ / ٨ / ٢٠٢٤ سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بكەن بـــۆ وەرگرتنەوەی لیستــی بریکـــاری خـــۆراک و تسلیم کـــردنــــی پـــارەی لیستــی مانگی ۷ / ٢٠٢٤ .

ئاشكراشی كردووە، بەشەخۆراکی وەجبەی شەشەم پێکهاتووە لــــــە (زەیتی الدار ۱ لیتر، شـــەکـــر ۱ کیلۆ، نیســـــک ۱ کیلۆ، بـــرنج ۳ کیلۆ، دۆشاوی تەماتە ٤۰۰ گرام).

ڕاشیگەیاندووە، بەشــەخـــۆراکـــی سـەبـەتـەی شەشەم ســـاڵـــــی ۲۰۲٤ لــەســەر لیستـی بریکـــاری مانگی ۷ / ٢٠٢٤ دەدرێت و بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک و شێوازی پارەدان، بریکار دەبێت بە ڤیزە کارد پارەکە بدات، چونكە چیتر پارە بە کاش وەرناگیرێت و بۆ ئەوەش پێشتر بریکارەکانمان ئاگادار کردبووەوە.

بەپێی ئاگادارییەكە، “برنــج بڕەکــەی زیادکراوە واتــا بـــۆ هـــەر نەفەرێک لــــە ۲٫٥ کیلۆوە کراوەتە ۳كیلۆ و لەگەڵ دابەشکردنی سەبەتەی شەشەم دۆشاوی تەماتەی سەبەتەی حەوتەم دابەش دەکرێ هەر لەسەر داتا و زانیاری لیستی بریکاری مانگی ۷ / ٢٠٢٤ “.

ڕوونیشی كردۆتەوە، بنکەکانی ناوشار و دەورووبەر لەگەڵ دابەشکردنی زەیتی سەبەتەی پێنجەم، دوو دۆشاوی تەماتەیان بۆ دەچێت یەکێکیان دۆشاوی تەماتەی سەبەتەی شەشە و ئەویتر سەبەتەی حەوتەمە.

 

شەپۆلێكی گەرما هەرێم دەگرێتەوە و هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدرێت
پێت شەپۆلێكی گەرما هەرێم دەگرێتەوە و هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدرێت
وەزیرێكی فەلەستینى كوژرا
دوات وەزیرێكی فەلەستینى كوژرا
پەیوەندیدار