دوو ماددەی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیاد دەكرێت



لەگەڵ بڕیاری وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ دابەشكردنی بەشەخۆراك و ئاردی مانگی 6ی هاووڵاتیان، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە ماددەی برنجی ناو بەشەخۆراك زیاد دەكرێت لە 2.5 كیلۆوە بۆ 3 كیلۆ بۆ هەر كەسێك و نیسك-یش دەكرێتە یەك كیلۆ.

وەزارەتی بازرگانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەستیان بە دابەشكردنی بەشەخۆراك كردووە بەسەر پارێزگاكاندا بۆ دابەشكردنی بەشەخۆراكی شەشەمی ئەمساڵ، كە پێكهاتووە لە 6 ماددەی خۆراكی بۆ هەر هاووڵاتییەك.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دوو ملیۆن کیسە ئارد بۆ بریکارەکان دابین دەکات و دابەشکردنێكی یەكسان لە سەرانسەری پارێزگاکان مسۆگەر دەکات.

لای خۆشیەوە، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاندووە، لە 5ی ئەم مانگەوە دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی شەشەمی ئەمساڵ بەسەر بركارەكانی خۆراك دەكرێت و پاشان دەدرێتە هاووڵاتیان.

وتیشی، “چەند مانگێكە برنج بۆ دوو كیلۆ و نیو كەم كراوەتەوە، بەڵام زیاد دەبێـتەوە و بۆ هەر هاووڵاتییەك دەبێتەوە بە سێ كیلۆ برنج، هاوكات بۆ بەشەخۆراكی شەشەم، بۆ هەر هاووڵاتییەك یەك كیلۆ نیسك دەدرێت و ئەو مانگە ئارینۆك (لەتكەنۆك) نادرێ و مادەكانی تر، هاوشێوەی مانگەكانی دیكە دەدرێن”.

ئەمریكا داوا هاووڵاتیانی دەكات “بەپەلە” لوبنان جێبهێڵن
پێت ئەمریكا داوا هاووڵاتیانی دەكات “بەپەلە” لوبنان جێبهێڵن
سودانی لەگەڵ یەكێتی و پارتی كۆبووەوە
دوات سودانی لەگەڵ یەكێتی و پارتی كۆبووەوە
پەیوەندیدار