داهاتی مانگێكی نەوتی عێراق ٧ ملیار دۆلاری تێپەڕاند



 

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی ٢٠٢٢ ڕادەگەیەنێت و داهاتی مانگەكەش ٧ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە بڵاوكرایەوە” بڕی هەناردەی نەوتی خاو بۆ مانگی (١٢)ی ساڵی ڕابردوو ١٠٣ ملیۆن و ٢٨١ هەزار و ٤٥٩ بەرمیل بووە، داهاتەكەشی حەوت ملیار و ٦٠٦ ملیۆن دۆلار بووە”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”كۆی ئەو بڕە نەوتەی لە مانگی ڕابردوودا لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق هەناردە كراوە، بڕی ١٠٠ ملیۆن و ٧٣٥ هەزار و ١٥١ بەرمیل بووە،نەوتی هەناردەكراوی كێڵگەكانی كەركوكیش بۆ بەندەری جەیهانی توركیا گەیشتووەتە دوو ملیۆن و ٢٢٣ هەزار و ٣٣٨ بەرمیل، تێكڕای نرخی هەر بەرمیلێكیش لە مانگی ڕابروودا (٧٣.٦٤٤) دۆلار بووە.

پێشت نرخی دۆلار بەشێوەیەكی نائاسایی بەرزبۆوە
وەزیری دارایی هۆكاری ڕاگرتنی ٤٠٠ ملیار دینارەكەی ئاشكراكرد
دواتر وەزیری دارایی هۆكاری ڕاگرتنی ٤٠٠ ملیار دینارەكەی ئاشكراكرد
پەیوەندیدار