باڵیۆزی ئەوروپا: هەوڵی کاراکردنی ئابووری نێوان هەولێر و بەغدا دەدەین



باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق ڕایگەیاند، هەوڵ بۆ کاراکردنی ئابووری نێوان هەولێر و بەغدا دەدەن.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازی له‌ تۆماس زایلەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق کرد.

سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند، له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدایان تاوتوێ کرد و دوا هه‌نگاوه‌کان و به‌ره‌وپێشچوونی گفتوگۆی هه‌ردوولایان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان به‌ ئه‌رێنی هه‌ڵسه‌نگاند، هه‌روه‌ها پشتگیرییان بۆ به‌رده‌وامیی گفتوگۆ و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان به‌ لێکگه‌یشتن دووپات کرده‌وه‌.

باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌وروپا ڕایگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئه‌وه‌ی یارمەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومه‌تی فیدراڵی بده‌ن بۆ کاراکردنی ئابووری و دەرفەته‌کانی کار.

له‌ ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا باسیان له‌ یادی 10‌ ساڵه‌ی جینۆساید و دۆخی ئێستا و داهاتووی ئێزدییان و پێکهاته‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان و عێراق کرد، هه‌وره‌ها تیشکیان خسته‌ سه‌ر ڕێککه‌وتنی حکومه‌تی عێراقی فیدرال و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئاساییکردنه‌وی دۆخی شنگال، پرسی کۆچ و دوا پێشهاته‌کانی ناوچه‌که‌ به‌گشتی.

نێچیرڤان بارزانی: هێشتا جینۆسایدی ئێزیدییەکان برینێکی کراوەیە
پێت نێچیرڤان بارزانی: هێشتا جینۆسایدی ئێزیدییەکان برینێکی کراوەیە
پێنتاگۆن هۆکاری بۆردومانکردنی بارەگەکەی حزبوڵای عێراقی ئاشکرا کرد
دوات پێنتاگۆن هۆکاری بۆردومانکردنی بارەگەکەی حزبوڵای عێراقی ئاشکرا کرد
پەیوەندیدار