ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بزوتنەوەی ئیسلامی كۆنفڕانس دەبەستێت
خۆشكی ڕابەری بزوتنەوە كێشەكانی حزبەكەی ئاشكرادەكات


خەڵك – بەشی هەواڵ
خوشكی ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی كێشەكانی حزبەكەی باسدەكات و ڕایدەگەیەنێت، چاكسازی بەكەسی چاك و ڕاست و پاك ئەكرێت و دەشڵێت: “بزوتنەوە لە مانگی یەكی ساڵی داهاتوو كۆنفڕانس دەبەستێت، ئەوەی چالاكی نەبووە تای لێهاتووە”.

مونیرە عەلی عەبدولعەزیز، خوشكی ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی و ئەندامی مەكتەبی سیاسی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، چاكسازی بەكەسی چاك و ڕاست و پاك ئەكرێت، بۆیە هەر كەسێك چاكسازی ئەوێ لەپێشدا خۆی چاك بكات، بەڵام ئەوانەی دەستیان لەكاركێشاوەتەوە لەوەتەی پۆستیان وەرگرتووە تا ئێستا هیچ چالاكیەكیان نەبووە تا گلەیی بكەن.

وتیشی، “من نەك وەك ئەوەی خوشكی ڕابەری گشتیم، بەڵام ئەگەر جەوهەر دۆدایف و عیزەت عەلی بیدلیج بكەینە ڕابەری ئەم بزوتنەوەیە بەقەدەر شیخ عیرفانی برامیان پێ ناكرێت، كێشەی ئێمە لە حزب كێشەی شەخس نیە، بەڵكو كێشە لە مۆدیلی حزبەكەدایە”.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا پیلان لە دژی بزوتنەوەی هەیە، لە ناوخۆ و دەرەوە بەردەوام پیلانگێڕی لەسەرە، جگە لەوەش ئەم مۆدیلە لە حزبەكەی ئێمە وادەكات لەكاتی هەڵبژاردن ئەندامەكانی پەرتەوازە بكات، چونكە وەك بزوتنەوەیەكی جەماوەریە.

ئاشكراشیكرد، ئەگەر بمانەوێ ئەو حزبە گۆڕانكاری تێدا بكرێت دەبێـت لە حزبی مۆدێلەوە بیكەینە حزبێكی ڕێكخراو، بۆیە تا ئێستاش ئەو برایانەی دەستیان لەكاركێشاوەتەوە نەهاتوونەتەڕوو، دەبوو كێشەكان لە مەكتەبی سیاسی و شورا یەكلابكرایەتەوە نەك لە كۆبوونەوەی داخراو.

لە ئێستادا ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی ئەو حزبە دەستیان لەكاركێشاوەتەوە و بەپێی وتەكانیان، “ڕابەری گشتی ڕێگری لە چاكسازی دەكات” و لە بەرامبەریشدا سەركردایەتییەكی ئەو حزبە وەڵامی داونەتەوە و ڕایگەیاندووە، “ڕابەری گشتی لە كۆبونەوەی دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان داوای دەستلەكاركێشانەوەی كرد، بەڵام ئەو كەسانەی ئێستا دەستیان لەكاركێشاوەتەوە و سەرجەم ئەندامانی سەركردایەتی دەنگیان بۆ مانەوەی ڕابەری بزووتنەوە دا”.

کوردستان

هەشت تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە هەولێر تۆماركران


خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند هەشت تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە هەولێر تۆماركران.

ئەمڕۆ دوو شەممە وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، ھەشت تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر
دەستنیشانکران.

ڕوونیشیكردەوە، پێنج لە تووشبووان کە پیاو و ئافرەت و سێ منداڵن هەموویان کەسوکار و بەرکەوتووی تووشبووەکەی دوێنێی ناحیەی خەلیفانە.

ئەوەشی خستەڕوو، سێ لە تووشبووان پیاون کە دانیشتووی شاری دهۆکن تا ئێستا لەشاری هەولێر لە کەڕەنتیندان و لەوڵاتی فەرەنسا گەڕاونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تووشبوویەكی دیكەی كۆرۆنا لە هەولێر چاكبووەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند تووشبوویەكی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چكابووەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند تووشبووەكە دوای وەرگرتنی چارەسەری بە تەواوی كابووەتەوە و باری تەندروستی جێگیرە.

ڕوونیشیكردەوە كە ژمارەی ئەوانەی لە پەتاكە چاكبوونەتەوە گەیشتە شەش كەس.

ڕاگەیەندراوێک بۆ هاووڵاتییانی شاری هەولێری خۆشەویست

پێتان ڕادەگەیەنین کە ( ١ ) یەکێکیتر لە نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبووەوە و باری تەندروستی تەواو جێگیر بووتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو.

کۆی گشتی چابوەکان گەیشتە ( ٦ ) شەش نەخۆش.

سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاووڵاتییان دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
٣٠ مارسی ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پێنجوێن ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە تۆماركردنی كۆرۆنا ڕەتدەكاتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
نەخۆشخانەی پێنجوێن وەڵامی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی دەداتەوە سەبارەت بە تۆماكرنی حاڵەتێكی تووشبوون بە كۆرۆنا لە شارۆچكەكە.

شەوی ڕابردوو وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان تۆماركردنی 14 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنای ڕاگەیاند و ڕوونیشیكردەوە كە یەكێك لە تووشبووەكان لە پێنجوێن بووە.

لە بەرامبەریشدا نەخۆشخانەی پێنجوێن ڕایگەیاند ئەو تووشبووە دوای گەڕانەویە لە ئێران گوازراوەتەوە بۆ كەرەنتینەی سلێمانی و بە هیچ شێوەیەك داخڵی پێنجوێن نەبووە.

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

ڕوونکردنەوەیەک بۆ هاوڵاتیانی پێنجوێنی خۆشەویست….
دوای ئەوەی هەواڵێک لە پەیجی بەڕێز وەزیری تەندرووستی بڵاو کراوەتەوە لەسەر بوونی حاڵەتێکی کۆرۆنا لە پێنجوێن هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە ئەم هاووڵاتییە پاش ئەوەی لە وڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە ڕاستەوخۆ نێردراوە بۆ کەرەنتینەی سلێمانی.

پاش مانەوەی چەند ڕۆژێک لە کەرەنتینەو وەرگرتنی سامپڵ لێی…دەرکەوتوە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە…وە بە هیچ جۆرێک داخڵی پێنجوێن نەبوەو تێکەڵی هیچ کەسێک نەبوە.

بۆیە هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە تا ئەم ساتە لە سنوری پێنجوێن هیچ حاڵەتێکی تووش بوو تۆمار نەکراوە.

بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک..
ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی پێنجوێن

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان