ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

داوا دەكرێت بەسوڵحی عەشایەری دۆسیەی سێوان چارەسەر نەكرێت

 

خەڵك- یەحیا حبیب

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 26/12/2018 ئەنجومەنی ڕاوێژكاری ڕێكخراوەكانی قەزای شارەزوور لەبەردەم دادگای بەرایی شارەزوور گربوونەوە و داوایان كرد، “كەیسی سێوان و سێ جگەرگۆشەكەی نەكرێتە بابەتی كۆمەڵایەتی (سوڵحی عەشایەری) بە بیانوی ئاسایشی كۆمەڵایەتی و ناوزڕاندنی شوێن و ناوچەكە”.

نارین عوسمان، سەرپەرشتیاری گروپی كچانی گەوهەر بەیاننامەی ڕاوێژكاری ئەنجومەنی ڕێكخراوەكانی قەزای شارەزوری خوێندەوە و ڕایگەیاند، “ئاشكرایە، كە كەیسی سوتان و مردنی سێوان و سێ جگەرگۆشەكەی پڕە لە گومان و قسەی جۆراوجۆر، بەجۆرێك هەر كەس لای خۆیەوە بەجۆرێك حوكم لەسەر ئەو دۆسیەیە دەدەن”.

وتیشی، “ئەو كەیسە لە چوارچێوەی خێزان و بنەماڵە و ناوچەكەی تێپەڕاندووە و بووە بە كەیسێكی مرۆیی”.

ڕاوێژكاری ئەنجومەنی ڕێكخراوەكانی قەزای شارەزور لە دوو خاڵدا داوا دەكەن، “داواكارین لە داواكاری گشتی دادگا ڕێگا بە خەڵك و ڕاگەیاندنەكان بدرێت ڕوماڵی دادگایی كردنی ئەو تۆمەتبارە بدرێت و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و ڕێكخراوەكانی مافی منداڵان چاودێر بن بەسەر كارەكانی دادگای و لێكۆڵینەوە بە جۆرێك گومان هەیە لەسەر هاوسەری سێوان دەستی لەسوتاندنی سێوان و سێ جگەرگۆشەكەی هەیە تا ئەوەی بتوانین دڵنیایمان دەستبكەوێت لەئەنجامی ڕاستی و دروستی ئەم كەیسە”.

هەروەها داواشیان كردووە، “ئێمە وەك ئەنجومەنی ڕێكخراوەكانی شارەزور مەبەست و ئامانجمانە كە كەیسی سێوان و سێ جگەرگۆشەكەی نەكرێتە بابەتی كۆمەڵایەتی (سوڵحی عەشایەری) بە بیانوی ئاسایشی كۆمەڵایەتی و ناوزڕاندنی شوێن و ناوچەكە، ئەوەی مەبەستمانە وەك هاوڵاتی ئەم نیشتیمانە لە دۆخێكی چەقبەستوی پڕ لە توندوتیژی دەربازی ببێت”.

کوردستان

50 دۆنم پوش و داری سروشتی لە شارباژێڕ سووتا

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە سنووری شارباژێڕ نزیكەی ٥٠دۆنم لەپوش و پاوان سووتا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ڕێككەوتی ٢٠١٩/١١/١٥دوای ئاگاداركردنەوەیان، پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارباژێڕ ئاگرێكیان لە سنووری گوندی گۆڕەدێم-ی سەر بە شارباژێڕ كۆنتڕۆڵ كرد.
ئاشكراشیدەكات، زیانی ئاگرەكە بووە هۆی سووتانی نزیكەی ٥٠دۆنم لەپوش و پاوان و داری سروشتی و تا ئێستاش هۆكاری ئاگرەكە نەزانراوە و لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون لەو بارەیەوە بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزیری ناوخۆی ئێران: هێزە ئەمنییەكان چیدیكە ئارام ناگرن

خەڵك –بەشی هەواڵ

وەزیری ناوخۆی ئێران هۆشداری دایە خۆپیشاندەرانی وڵاتەكەی كە چیدیكە هێزە ئەمنییەكان ئارام ناگرن لە هێنانەگۆڕێی سەقامگیری لە وڵاتدا.

عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزڵی لە لێدوانێكدا بۆ تەلەفزیۆنی فەڕمی ئێران ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەكان ئارامییەكی زۆریان گرتووە و نەرمییان نواندووە لەگەڵ خۆپیشاندەران.

ڕاشیگەیاند لە بەرامبەر بەردەوامیدانی خۆپیشاندەران لە هێرشكردنەسەر دامەزراوە حكومەتی و دەوڵەتییەكاندا، چیدیكە هێزە ئەمنییەكان ئارام ناگرن و ئەركی خۆیان بۆ دابینكردنی سەقامگیری جێبەجێدەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

شەش كرێكاری ڕۆژهەڵاتی لە باشوور گیانیان لەدەستداوە

خەڵك –بەشی هەواڵ

لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ تا ئێستا، ٦ كرێكاری رۆژهەڵاتی لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بە هۆی ڕووداوی كارەوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە 14ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩، هاووڵاتییەكی خەڵكی ورمێ بە ناوی “ئیرەج سەعیدی نیچلانی” كە لە شاری سۆران سەرقاڵی كرێكاری بووە، بە هۆی رووداوی كارەوە گیانی لەدەست داوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەو كرێكارە بە هۆی داڕمانی دیوار گیانی لەدەست داوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان