ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئەپێک بۆ دیاریکردنی شوێن و چاودێری کردنی جموجوڵەکانی منداڵەکەت

خەڵک

ماڵپەری Cerberus ئەپڵیکەیشنێکی نوێی بۆ ئەو کەسانە بەردەست خستووە، کە دەیانەوێت چاودێری منداڵەکانیان بکەن. ئەپڵیکەیشنی (Cerberus Child Safety) کە تایبەتە بە چاودێریکردنی منداڵان لەلایەن باوکانەوە، لە رێگەی ئەم ئەپڵیکەیشنەوە دەتوانی شوێنی جوگرافیی منداڵەکەت دیاری بکەیت، ھەروەھا چاودێریی ئەو ماڵپەرانەش بکەیت، کە منداڵەکەت دەیانکاتەوە.

ئەم ئەپڵەیشکەنە جگە لەوەی کە دەتوانیت چاودێرییەکی منداڵەکەت بکات، ھەفتانە راپۆرتی تایبەت لەسەر کۆی گشتیی ئەو چالاکییانەت پێ دەدات، کە منداڵەکەت ئەنجامی داون، ھەروەھا دەتوانرێت ئەو ماڵپەرانەش دەستنیشان بکات، کە منداڵەکە سڕیویەتیەوە.

بۆ دابەزانی ئەم ئەپڵیکەیشنەوە پێویستە ھەژمارێک لە Cerberus دروست بکەیت، دواتریش پێویستە ئەپڵیکەیشنەکە لە سەر ھەردوو مۆبایلی زیرەکی خۆت و منداڵەکەت دابەزێنیت.
لینکی داونلۆدکردنی ئەپەکە

سەرچاوە:کاروان ئای تی.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

دیاری جوان بۆ دایكان لە جەژنیاندا، مۆبایلی زیرەكی پێشكەوتووی HONOR

خەڵک

HONOR 8X : داهێنان بەشاشەی تەواو
ئایا دواكەوتی لە دیاریكردنی مۆبایلێكی زیرەك بۆ دایكت؟ هێشتا كات بەسەر نەچووە، با دایكان هەست بەتایبەتمەندی بكەن لە جەژنی دایكاندا لەگەڵ مۆبایلی HONOR 8X كە بەرگی دواوەوەی شووشەیە و شاشەی كوالێتی بەرز بەپێوەری 6.5 ئینج و لێواری تەنك، ئەم ئامێرە پشت بە پرۆسێسەری هیسیلكۆن كیرین 970 دەبەستێت، چوار ناوكی بە 2.2 میگاهێرتز كاردەكات، رێگا بەدایكان دەدات چێژ لە تایبەتمەندی ناسینەوەی رووخسار لەیەك چركە وەربگرێت، شاشەی ئەم ئامێرە بڕوانەمەی پێوەری TüVRheinland وەرگرتووە بۆ كەمكردنەوەی تیشكی رووناكی شین ، بەرەنگەكانی رەش و شین و سوور بەردەستە.

HONOR 10 Lite: هێز و جوانی كەدایكان شانازی پێوە دەكەن

ئاهەنگ بگێرە بۆ خۆشەویستی دایكت لەگەڵ مۆبایلی HONOR 10 Lite كەچەندین تایبەتمەندی بەهێز و دیزاینی جوانی هەیە، كامێرای پێشەوەی ئەم مۆبایلە پاڵپشتە بە تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد بۆ ئەوەی ئەزموونێكی ناوازەی وێنەی سێلفی پێشكەش بەدایكت بكەیت، ئەم كامێرایەی پێشەوە توانای ناسینەوەی هەشت حاڵەتی وێنەگرتنی هەیە و باشتركردنی بەشێوەیەكی راستەوخۆ بەهۆی داتاكانی زیرەكی دەستكرد بۆ جەختكردنەوەی ڕووخسار و دەوروبەری و چاكردنی رڕەنگەكان بەپێی دیمەنە جیاوازەكان، دایكان چێژ وەردەگرن و هەست بە شانازی دەكەن لە كاتی بەكارهێنانی تایبەتمەندی جوانكردن بەزیرەكی دەستكرد كەتوانای سێ لایانەی رووخساری هەیە و بەكارهێنانی كاریگەرییەكانی جوانكردن بەپێی تەمەن و رەنگی پێست كە جوانییەكی بۆ هەڵدەبژێرێت كە بۆی دەگونجێت. ئەم مۆبایلە بەردەستە بەرەنگەكانی رەش و شینی یاقوتی و سووری زەق و شینی ئاسمانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

فەیسبوك: بەسەر كێشە مێژووییەكەدا زاڵ بوین

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆمپانیای (فەیسبوك) ڕایگەیەنێت، توانیویەتی ئەو كەلێنە چارەسەربكات كە لە ڕۆژی چوار شەممەی ڕابردوو ڕووبەڕووی بۆوە و زیاتر لە 17 كاتژمێری خایەند.

وتەبێژی كۆمپانیاكە ڕایگەیاندووە”پێگە و ئەپڵیكەیشنی (فەیسبوك) بە رێژەی 100% كەوتۆتەوە كار، دوای ئەو لەگەڕكەوتنەی كە ڕێگری لەبەردەم دەیان بەكارهێنەردا دروستكرد بۆ بەكارهێنانی ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییە كە بە فراوانترین لە جیهاندا دادەنرێت.

كۆمپانیاكە هەوڵی گەورەی خستبووەگەڕ بۆ گێڕانەوەی خزمەتگوزارییەكانی، دوای ئەو لەگەڕكەوتنەی چەند بەشێكی بەكارهێنەرانی گرتەوە لە ناوچە جیاجیاكانی جیهان، ئەمەش تەوژمێكی ناڕەزایی و سكاڵای لەسەر ئینتەرنێت دروستكرد، بە جۆرێك كە ژمارەی سكاڵاكان لەبارەی لەگەڕكەوتنی پێگە ئەلیكترۆنییەكان گەیشتە سەرو 12 هەزار سكاڵا و دواتر بۆ دوو هەزار سكاڵا رووى لە دابەزین كرد.

لەگەڵ بەرزكردنەوەی سكاڵای هەزاران بەكارهێنەر لەسەر پێگەی (تویتەر) لەژێر ناوی “#فەیسبوك داون”، هەندێك لە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان، ژمارەی بەكارهێنەرە زیانلێكەوتووەكانیان بە چەندان ملیۆن بەكارهێنەر مەزەندەكردبوو، ئەو لەگەڕكەوتنەشیان بە دوورودرێژترین لە مێژووی كۆمپانیاكەدا دانابوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

٧ نهێنی ناو کیوبۆردەکەت کە کارەکانت زۆر بۆ ئاسانتر دەکات!

خێزان

ئەمەی خوارەوە ٧ نهێنی ناو کیوبۆردەکەتە کە کارەکانت زۆر بۆ ئاسانتر دەکات!

 

– دەست لەسەر دوگمەی Windows key ڕابگرە لەگەڵ (نوکتە) بەیەکەوە، کیوبۆردی ئیمۆجەکانت بۆ دەکاتەوە (تەنها بۆ ویندۆز ١٠  بەرەوسەر)

 

– زۆرجار ڕودەدات کە لە شاشەکەتدا شتێکی زۆرت کردۆتەوە و ناشتەوێت لێت تێکەڵ ببن، بۆ دروستکردنی شاشەی نوێ ئەم سێ دوگمەیە بەیەکەوە بکە Windows logo key + Ctrl + D ، بۆ ئاڵوگۆڕکردن لەنێو شاشەکان ئەم سێ دەگمەیە دابگرە   Windows logo key + Ctrl + دوگمەی ئاڕاستەی لای ڕاست / لای چەپ، بۆ داخستنەوەی شاشەکان ئەمە دابگرە : Windows logo key + Ctrl + F4

 

– بۆ مینیمایزی شاشە ئەمە دابگرە Windows logo key + M

 

– بۆ درووستکردنی فۆڵدەری نوێ بەخێرایی ئەمە دابگرە  Ctrl + Shift +  N

 

– بۆ وێنەگرتنی بەشێکی دیاریکراو لەشاشەکەت بەپێی خواستی خۆت ئەمە دابگرە  Windows logo key + Shift + S

 

– هەمووان دەزاین کە بۆ گەڕانەوە  Ctrl + Z دادەگرین، بەڵام ئایا دەزانیت بۆ چونەوە پێشیش دەتوانیت Ctrl + Y دابگریت؟

– بۆ خێرابوون لە بەکارهێنانی کیوبۆرد پەنجەکانت وەک ئەوەی وێنەکە دابەشبکە بۆ دوگمەکان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان