ڕێگای سلێمانی بۆ هەولێر دەكرێتە دوو ساید



سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە ڕێگای سلێمانی بۆ هەولێر دەكرێتە دوو ساید و دەشڵێت: نەبوونی بودجە هەر كێشەی سلێمانی نییە، بەڵكو كێشەی هەموو شارەكانی كوردستانە.

د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەسەر شەقامی 100 مەتری سلێمانی لەگەڵ د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی و لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕێژەی زیاتر 60%ی شەقامی 100 مەتری سلێمانی تەواو بووە و بودجەی زیاتری بۆ تەرخان دەكەن و هەندێك زیادكردن و گۆڕانكاری لە پڕۆژەكە دەكرێت، ڕەزامەندییان لەسەری داوە.

ڕاشیگەیاند، كێشەی نەبوونی بودجە بۆ پڕۆژەكان هەر لە سلێمانی نییە، بەڵكو ئەوە كێشەی شارەكانی دیكەشە و هەموو ئەوەش پەیوەستە بە نەبوونی یاسای بودجەوە، كە 10 ساڵە هەرێمی كوردستان یاسای بودجەی نییە، بۆیە دەبێت داهات و خەرجییەكان ڕێكبخەینەوە و بە یەكسانی دابەشی بكەینەوە بەسەر پارێزگاكان.

وتیشی، “ڕێگای سەرەكی سلێمانی بۆ هەولێر زۆر خراپە و دەكرێت بە دوو ساید و چەند ساڵێك بڕیاری لێدراوە، بەلام درابوو بە 5 كۆمپانیا، چونكە نەدەتوانرا بە 5 گرێبەست كارەكە بكرێت، بۆیە لە ئەنجوومەنی وەزیران بیرۆكەی ئەوە گەڵاڵە كراوە، كە هەمووی بكرێت بە یەك گرێبەست و هەوڵی پەیداكردنی پارەی بۆ بدەین تاوەكو بكرێتە دوو ساید”.

ئاشكراشی كرد، لەگەڵ دروست كردن و نۆژەنكردنەوەی ئەو شەقام و ڕێگایانە، ئەبێت كێشەی بارهەڵگرەكان چارەسەر بكرێت، ئەوەش بە دانانی قەپان، چونكە ئەگەر ئەو كێشەیە چارەسەر نەكرێت ئەوا ڕێگاكان بەرگەی دوو ساڵ ناگرن و تێكدەچنەوە.

سەدان دەرچووی تر دامەزراندنیان بۆ کرایەوە
پێشت سەدان دەرچووی تر دامەزراندنیان بۆ کرایەوە
نەخۆشی یان کەمی ڤیتامین…بۆچی ئارەزووی هەندێک خواردن دەکەین؟
دواتر نەخۆشی یان کەمی ڤیتامین…بۆچی ئارەزووی هەندێک خواردن دەکەین؟
پەیوەندیدار