ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

چەند تاکتیکێکی خواردن کە واتلێدەکات شێفیش بە شاگرد ڕانەگریت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێکی ناوازەی خواردنەکە واتلێدەکات شێفیش بە شاگرد ڕانەگریت:

 

– بۆئەوەی لەکاتی قاشکردن چاوت ئاونەکات، پێشتر پیاز بکەرە بەفرگرەوە (فرێزەر)

– لەکاتی سورکردنەوەی هەمبەرگر پارچەیەک سەهۆڵ لەسەری دابنێ، تەڕ و خۆشی دەکات

– لە کاتی ماسی برژاندن قاشی لیمۆ بە خڕی بکەرە ژێری، هەم تامی خۆش دەکات هەم نایەڵێت بە شیشەکەوە بنوسێت

– باشترین ڕێگا بۆ پاککردنی زەنجەفیل لەڕێگەی دەمی کەوچکەوەیە

– ڤانێللا دەکرێتە شیرینیی و کێکەوە، بەڵام دەتوانیت بیکەیت بەمیوەوە و دایبنێت، تامی زۆر خۆش دەکات.

– دەتوانیت لەجیاتی شیر یان ئاو پارچەیەک کەرە بکەیتە قاوەوە، تام و بۆنەکەشی خۆش دەکات.

– لەکاتی هێلکە سورکردنەوە کەمێک ئاوی بەسەردا بپرژێنە، دیمەنی هێلکەکە زۆر نەرم و جوان دەکات.

– کاتێک گۆشت دادەنێیت، بۆماوەیەک توێکڵی مۆزی لەگەڵدا تێکەڵ بکە، گۆشتەکەی زۆر نەرم و ناسک دەکات.


 

ریکلام

ماڵداری

چەند ڕێنماییەکی گرنگ بۆ پاککردنەوەی کەرەستەی چێشتخانەکەت بە باشترین شێواز

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێنماییەکی گرنگە بۆ پاککردنەوەی کەرەستەی چێشتخانەکەت بە باشترین شێواز:

 

پاکردنەوەی فلتەری مورەشەح

لە دەفرێکدا ئاو بکوڵێنەوە و دواتر چارەکە کوپێک سۆدی نانی تێبکە، لێبگەڕێ با قوڵپ بدات، پاشان فلتەرەکە بکەرە ناوی تا چەوریەکەی لێدەبێتەوە و دواتر دەری بکە و بە ئیسفنجێک بیسڕە و وشکی بکەرەوە.

 

 

پاکردنەوەی تاوە

بۆ پاکردنەوەی ئەو تاوانەی کە بنی گرتووە، کەمێک ئاو بکەرە ناو تاوەکەوە، دواتر کەمێک سرکەی سێوی تێبکە و بیکەرە سەر تەباخ تا قوڵپ دەدات، دواتر دەبینیت هەموو چەوری و پیسیەکەی لێدەبێتەوە.

 

سەری تەباخ

بیکەرە زەرفێکی داخراوەوە و چارەکە کوپێک ئەمۆنیای تێبکە، شەوێک بەجێی بهێڵە تێیدا، دواتر بە ئیسفنجێک پاکی بکەرەوە هیچی پێوە نامێنیت.

 

نێوان کاشیەکان

 

نێوان کاشی چێشتخانە چەوری زۆر لەسەر دەنیشێت، کەمێک سۆدی نانی بکە بەسەردا و دواتر بە سرکە تەڕی بکە، پاشان فوڵچەی لێبخە و دواتر بە ئاو پاکی بکەرەوە.

 

– ئیسفنجی قاپشۆردن

بۆ پاکردنەوەی  ئیسفنجی قاپشۆردن دوو ڕێگەی ئاسان هەیە، لەگەڵ پەرداخێک ئاودا بیکەرە مایکرۆیڤەوە، یاخود بیکەرە ناو ئامێری قاپشۆردنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

٩ کەرەستەیی پیاوان کە پێویستەکات هەر ئێستا لە نێو کەنتۆرەکە فڕێی بدەیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند کەرەستەیەکی جولبەرگی پیاوانە کە پێویستەکات هەر ئێستا لە نێو کەنتۆرەکە فڕێی بدەیت، چونکە جوان نییە بۆ لەبەرکردن:

 

– چاکەتی نەخشدار و ڕەنگاو ڕەنگ

 

 

– ئەو تیشێرتانەی کە ملەکەی زۆر گەورە و فراوانە

– کابۆی زۆر تەسک و دڕاو

– تراکسودی زۆر تەسک کە جەستەت دەربخات

ئەو چاکەت و کۆتانەی کە فەرویی پێوەیە

– چاکەتی چەرم بە  ئکسسواراتەوە

– پشتێنێک کە سەرەکەی گەورە و نەخشدارە

– پێویستە گۆرەویەکانت لەگەڵ پێڵاوەکانت بگونجێنیت و بە هەڕەمەکی لەبەری نەکەیت

– بەکارهێنانی دەستبەند ئاساییە بەڵام لە ملوانکەی قەرەباڵغ دوور بکەوەرەوە

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

حاڵی خۆت ببینە کاتێک دەبیتە دایکی دوو منداڵ

خێزان

Maria Gorbunova ژنێکی ڕووسیە و لە ڕێگەی وێنەوە ژیانی ڕۆژانەی خۆی دەگێڕێتەوە بەدەست دوو منداڵەکەیەوە، کە بەدڵنیایەوە ئەم شتانە هەموو ئەو دایکانەی دوو منداڵیان هەیە خۆیانی تێدا دەبیننەوە:

 

 

خێزانەکە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان