ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

چەند سەركردەیەكی كۆمەڵی ئیسلامی دەستیان لەكاركێشایەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرچاوەیەكی باڵای كۆمەڵی ئیسلامی دەستلەكاركێشانەوەی ژمارەیەك لە بەرپرس و ئەندامی حزبەكەی لە هەولێر راگەیاند.

دوای دەستلەكاركێشانەوەی شەش بەرپرسی باڵای بزووتنەوەی ئیسلامی، لە چەند رۆژی داهاتوودا چەند بەرپرسێی باڵای كۆمەڵی ئیسلامیش دەست لەكار دەكێشنەوە.

بەپێی زانیارییەكانی گەیشتوو بە (خەڵك) هەر یەك لە ئیسماعیل رەسوڵ و سەعید هەركی ئەندامانی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی و بەرپرسی مەڵبەندەكانی 3 و 11ی هەولێری كۆمەڵ دەستیان لەكاركێشاوەتەوەو بەپێی زانیارییەكانیش ژمارەیەك لە كارگێڕ و ئەندامانی مەڵبەندەكان لە هەولێر دەست لەكار دەكێشنەوە.

هەرچەندە تا ئێستا سەركردایەتی كۆمەڵ دەستلەكاركێشانەوەكانی قبوڵ نەكردوون، بەڵام سەرچاوەیەكی باڵا لە نێو كۆمەڵی ئیسلامی كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بە (خەڵك)ی راگەیاند، هەردوو ئەندامەكەی سەركردایەتی كۆمەڵ دەستیان لەكاركێشاوەتەوەو بڕیاریانداوە چیدیكە نەچنەوە نێو ئەو حزبە.

وتیشی “تا ئێستا ئەندامانی مەڵبەند دەستیان لەكارنەكێشاوەتەوە، بەڵام بەهۆی ئەو كێشە زۆرانەی حزب بۆی دروست كردوون و بۆیان دروست دەكات لەوانەیە دەریان بكەن یان خۆیان دەست لەكار بكێشنەوە”.

ئاشكراشیكرد، ئەو ئەندامە باڵایانەی كۆمەڵ رێژەیەكی زۆرن و دڵسۆزیشن، بەڵام كێشەیان بۆ دروست دەكرێت، بەتایبەت دوای هەڵبژاردنەكان بێ منەتییەك لە سەركردایەتی ئەو حزبەدا هەیە و بەرەو ئەوە دەڕوات دۆخەكە ئاڵۆزتر بێت.

ئەو سەرچاوەیەی (خەڵك) ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەرپرسە دەستلەكاركێشاوەكان تاكلایەنە خۆیان یەكلایی كردووەتەوە كە ناچنەوە نێو حزب و روداوی نوێش لەنێو ئەو حزبەدا بەڕێوەیە.
(خەڵك) بۆ زانیاری زۆرتر پەیوەندی كرد رێبوار حەمەد وتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامییەوە، بەڵام بەردەست نەبوو.

ئابوری

“دوای پێكھێنانی كابینەی نوێ پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی جێبەجێ دەكرێت”

خەڵك – بەشی هەواڵ

لیژنەی تایبەت بە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی ڕاپۆرتی خۆی لەسەر پڕۆژەكە ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران دەكات.

ئـازاد ڕەسوڵ بەڕێوەبەری فەرمانگەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو لیژنەیەی بۆ ئامادەكردنی ڕاپۆرتێك لەسەر شەقامی 100 مەتری سلێمانی پێكھێنرابوو، ڕاپۆرتەكەی تەواو كردووە و پێشكەش بە جێگری سەرۆكی حكومەتی كردووە و دوای لێكۆڵێنەوە لە ڕاپۆرتەكە وەڵامی لیژنەكە دەدرێتەوە.

ئـازاد ڕەسوڵ وتیشی، جێبەجێكردنی پڕۆژەكە دەكەوێتە دوای پێكھێنانی كابینەی نوێی حكومەتی ھەرێم، لە ڕاپۆرتەكەدا چەند ئەلتەرناتیڤێك لەسەر دەرخستەی پڕۆژەكە ئامادەكراوە، كام لەو ئەلتەرناتیڤانە لە توانای دارایی حكومەتدا بێت ئەوەیان جێبەجێ دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“ئەنجومەنی وەزیران وەڵامی ڕاپۆرتێكی كەركوكییەكان ناداتەوە”

خەڵك – بەشی هەواڵ

ماوەی سێ مانگە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق وەڵامی راپۆرتی لیژنەی چارەسەركردنی كێشە كشتوكاڵییەكانی كەركوكی نەداوەتەوە، ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانیش گومانی لە پەراوێزخستنی راپۆرتەكە ھەیە.

لەوبارەیەوە، جەمال شكور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند، سێ مانگ لەمەوبەر لیژنەی چارەسەری كێشە كشتوكاڵییەكانی كەركوك كەنوێنەری سەرجەم پێكھاتەكانی كەركوك و لایەنە پەیوەندیدارەكانی تێدابوو، ڕاپۆرتی خۆی ئاراستەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، بەڵام تا ئێستا وەڵامی ڕاپۆرتەكە نەدراوەتەوە.

ڕوونیشیكردەوە سەرجەم پێكھاتەكانی كەركوك كۆكبوون لەسەر ڕاپۆرتی لیژنەكە بۆ چارەسەری كێشە كشتوكاڵییەكانی كەركوك، بۆیە داوا لەسەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دەكەن بەزووترین كات بڕیار لەوبارەیەوە بدات.

جەمال شكور وتیشی، گومانیان ھەیە ئەو ڕاپۆرتەی ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عیراق كراوە، ھاوشێوەی ڕاپۆرتی لیژنەكانی پێشووتر پەراوێز بخرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەوێنە؛ ئۆتۆمبێلێك لەسەر پردێكی نزیك سلێمانی كەوتەخوارەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان ئاشكرای دەكات، كە ئۆتۆمبێلێك لەسەر ڕێگای كەلار- دەربەندیخان لە پردی (قەترە)ەوە كەوتۆتە خوارەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 15ی حوزەیران، ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (نیسان سێنترا) دوای لەدەستدانی كۆنتڕۆڵ لەسەر پردی (قەترە) كە دەكەوێتە سەر ڕێگای گشتی كەلار- دەربەندیخان كەوتۆتە خوارەوە.

ڕاشیگەیاندووە، شۆفێرەكەی بە سووكی بریندارە بووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان