وادەی هاتنی مووچە لە بەغداوە دیاریکرا



سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم زانیاری لەسەر وادەی هاتنی بەشێک لە مووچەی فەرمانبەران ئاشکرا دەکات و دەڵێت” کۆتایی ئەم هەفتەیە بەغداد پارەی بەشێكی مووچە دەنێرێت”.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاندووە،”بەپێی ئەو زانیاریانەی لە بەغدادەوە پێمان گەیشتووە، وردبینى بەشێک لە لیستى مووچەى مانگى تەمموز تەواو بووە، ئەوانیش کەسوکارى شەهیدان و خاوەن پێداویستى تایبەت و خانەنشینانى مەدەنییە، چاوەڕێین کە کۆتایى ئەم هەفتەیە رەوانەى هەرێمى کوردستان بکرێت”.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەبڕیارى ئەنجومەنى وەزیران ناردنى لیستى مووچەى مووچەخۆران پێشخراوە، هاوکات دیوانى چاودێرى عێراق بەهەماهەنگى دیوانى چاودێرىی دارایى هەرێمى کوردستان وردبینى لیستى مووچە دەکەن و دوای تەواوکردنی ئەو رێکارانە بڕیار لەسەر خەرجکردنى پارەکان دەدات.

شایەنی باسە وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق بە سێ گوژمە پارەی مووچەی هەرێم دەنێرێت، گوژمەی یەکەم مووچەى کەسوکارى شەهیدان و خاوەن پێداویستى تایبەت و خانەنشینانى مەدەنی دەنێرێت و دواتر مووچەى فەرمانبەران و پاشان مووچەى هێزە ئەمنییەکانى هەرێمى کوردستان.

ئەمە لەکاتێکدایە بڕیارە 29ى تەمموز دابەشکردنى مووچەی مانگی تەمموز لە عێراق کۆتایی پێبێت، و دواتر دەست بە پارەدارکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم بکات.

حكومەتی هەرێم بە “حیكمەت” قەیرانەكانی چارەسەركرد
پێت حكومەتی هەرێم بە “حیكمەت” قەیرانەكانی چارەسەركرد
“هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان ئاسان نییە”
دوات “هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان ئاسان نییە”
پەیوەندیدار