بنكەیەكی سەربازی ئەمریكا بۆردومانكرا



نیوەشەوی ڕابردوو بە چوار مووشەك هێرش كرایە سەر بنكەی سەربازی ئەمریكاییەكان لە عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار.

ئاژانسی هەواڵی (ڕۆیتەرز) لە زاری چەند سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاویكردەوە، نیوەشەوی ڕابردوو لەڕێگەی 4 مووشەوە بنكەی سەربازی عەین ئەسەد كراوەتە ئامانج و شوێنی هەڵدانی مووشەكەكان لە ناوچەیەكی نزیكەوە بووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دوو لە مووشەكەكان لەناو بنكەكە تەقیونەتەوە، بەڵام تا ئێستا قەبارەی زیانەكان نەزانراوە و لایەنی پشت ڕووداوەكەش دیاری نەكراوە.

بلای خۆشیەوە، ەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لەبارەی بۆردوومانکردنی بنکەی عەین ئەسەدەوە رایگەیاند، بۆردوومانەکە بۆ سەر ناوچەیەکی دەرەوەی بنکەکە بووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و هیچ سەربازێکیش بریندار نەبووە.

وتوشیەتی، “لێکۆڵینەوەکان لەبارەی هێرشەکەوە دەستیان پێکردووە، بەڵام تا ئێستا نەیان زانیوە چەند مووشەک ئاڕاستە بنکەکە کراون و لە کوێوە ئاڕاستە کراون و جۆرەکانیان چییە”.

ئەو هێرشە لە کاتێکدایە، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە واشنتۆن کۆبوونەوەیەکی ئەمنی لەنێوان عێراق و ئەمریکا ئەنجامدرا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناوچەکەدا.

کامالا هاریس: لە بەرامبەر ئازاری خەڵكی فەلەستین بێدەنگ نابم
پێت کامالا هاریس: لە بەرامبەر ئازاری خەڵكی فەلەستین بێدەنگ نابم
سوودە سەرسوڕهینەرەكانی نانی بەیانی
دوات سوودە سەرسوڕهینەرەكانی نانی بەیانی
پەیوەندیدار