بەفر و باران دەبارێت



بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ‌ چوارشەممە شەپۆلێكی باران بارین بەشێكی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، كاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی دەریای سوور ڕوو لەسەر بەشەكانی باشووری عێراق دەكات شەپۆڵێكی باران بارین ڕوو لەم ناوچەیە دەكات كاریگەری ئەم شەپۆلە درێژدەبیتەوە بۆ سەر بەشێك لە ناوچەكەمان لە رۆژی چوارشەممە .

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، باران بارین سەرەتا لەسەر ناوچەكانی باشووری هەرێم دەست پێ دەكات پاشان درێژدەبیتەوە بۆ سەر سنووری پارێزگای هەڵەبجە و پاشان سنووری پارێزگای سلێمانی لە كاتەكانی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە بۆ سەر تەواوی ناوچەكەمان درێژدەبێتەوە.

باس لە ئەوەش كراوە، باران بارین بە ئاستی جیاجیا دەبارێت سەرەتا پاشان دابارین لە ماوەی هاتنی كاریگەری ئەو شەپۆلە بە شێوەی بارانی مامناوەند دەبێت هەندێ كات لێزمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت، بەڵام بەو رێژەیە نابێت كە كاریگەری لافاوی هەبێت.

وەزارەتەكە دەڵێت، لەگەڵ هاتنی ئەم شەپۆلە بارستە هەوایەكی سارد ڕوو لە ناوچەكەمان دەكات لەسەر ناوچە شاخاوییە سنووریەكان و لووتكەی شاخە بەرزەكان بەفر بارینی دەبێت .

سەبارەت بە پلەكانی گەرما ئاماژە بە ئەوە كراوە، ڕۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممە پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە، ڕۆژی پێنج شەممە كاریگەری ئەو شەپۆلە كۆتایی دێت لەسەر ناوچەكەمان.

ڕۆژئاوای كوردستان ئەردۆغانی خستە گێژاوەوە
پێت ڕۆژئاوای كوردستان ئەردۆغانی خستە گێژاوەوە
داڕووخانی بینایەك حەوت قوربانی لێكەوتەوە
دوات داڕووخانی بینایەك حەوت قوربانی لێكەوتەوە
پەیوەندیدار