ئيسرائیل ئامادەكاری بۆ هێرشكردنە سەر ئێران دەكات



وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل وەك ئامادەكاری بۆ هێرشێكی گریمانەكراو بۆ سەر ئێران داوای زیادكردنی بودجەی وەزارەتەكەی كردووە.

دامەزراوەی میدیایی حكوومی ئیسرائیل، هەواڵێكی لەوبارەیەوە بڵاوكردەوە كە تیایدا پشتی بە زانیارییەكانی سەرچاوەیەكی ئەمنیی كە ناوی ئاشكرانەكردووە، بەستووە.

لە هەواڵەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل بۆ ساڵانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ داوای زیادكردنی بوودجەی وەزارەكەی بە بڕی ١٠ ملیار شیكڵ (٢،٨ ملیار دۆلار) كردووە، ئەمەش بە مانای زیادكردنی لەسەدا ١٢ی بوودجەی ئێستای وەزارەتی بەرگریی دێت.

لە هەواڵەكەدا تیشكخراوەتە سەر ئەوەی، داواكارییەكی لەو شێوەیە بەهۆی ئامادەكاریی بۆ هێرشێكی سەربازیی گریمانەكراو دژی ئێران و ئەو كەمبوونەوەیە لە بوودجەی وەزارەتەكەدا دێت كە لە هەڵاوسانەوە سەرچاوەی گرتووە. ئاماژە بەوەشكراوە داواكاری زیادكردنەكە “هێندەی ئەوەی كە واقیعی نەبێت” زیادەڕەویی تێدا كراوە.

لەنێو ئامانجەكانی ئەو حكوومەتەی كە سەرۆكوزیرانی ئیسرائیل بینیامین نەتانیاهۆ بەمدواییانە پێكیهێنا، رێگرییكردن لە بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە، هەیە.

داڕووخانی بینایەك حەوت قوربانی لێكەوتەوە
پێشت داڕووخانی بینایەك حەوت قوربانی لێكەوتەوە
سوودەكانی خواردنی ماددە ڕیشاڵیيەكان
دواتر سوودەكانی خواردنی ماددە ڕیشاڵیيەكان
ەیوەندیدار