عەلی باباجان؛ چارەسەرکردنی کێشەی کورد قەرزێکە لەسەر شانمان


سەرۆکی گشتی پارتی دیموکراسی و گەشەپێدانی تورکیا، لە بارەگای گشتی پارتەکەی ڕایگەیاند؛ ” ئێمە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هاتووین، چارەسەرکردنی کێشەی کورد قەرزێکە لەسەر شانمان”.

عەلی باباجان سەرۆکی گشتی پارتی دیموکراسی و گەشەپێدانی تورکیا، پلانی کارکردنی مافە بنەڕەتییەکانی پارکەی کە لە هەژدە خاڵ پێکدێت ئاشکرا کردو وتی؛ ئەو کێشانەی کە لە تورکیادا هەن، گەر لەژێر دەسەڵاتی ئەواندا بە تەواوی چارەسەر دەکرێن.

لە پلانی کارکردنی مافە بنەڕەتییەکانی پارکەی باباجاندا هاتووە؛ دەوڵەت دەبێت لەسەر بنچینەی بەهای کەرامەتی مرۆڤ بێت، مافی ژیان، ئازادی ئایین، ویژدان و باوەڕ، ئازادی کۆمەڵ، هاووڵاتییەکی یەکسان، ئازادی بیرکردنەوە، مافی ئاژەڵ، ئازادی ڕۆژنامەگەری، مافی ژنان، مافی کۆمەڵایەتی، مافی سیاسی، مافەکانی ژینگەش لەبەرچاو بگرێت.

باباجان وتیشی “ئێمە دەمانەوێت دەنگی هەموو تورکیا بین و کێشەکانی ٨٥ ملیۆن کەس چارەسەر بکەین، ئێمە داواکاری هاووڵاتیانمان بۆ پەروەردەی زمانی دایکی وەک مافێکی سەرەتایی مرۆڤ دەبینین، هەمیشە و بەبێ مەرج دان بە مافی هاووڵاتیانماندا دەنێین”.

باباجان ئەوەشی وت؛ چارەسەرکردنی کێشەی کورد وەکو قەرزێکە لەسەر شانی ئەوان.

ئەو وتی “مانەوەی تورکیا پەیوەستە بە پاراستنی مافەکانی مرۆڤەوە، ڕێگای چارەسەرکردنی کێشەکانی تورکیا لە یەکسانیدا، بە ئازادیدا تێپەڕدەبێت، ئێمە یەکسانی ٨٥ ملیۆن کەس وەک چارەسەرێک دەبینین، کاتی ئەوە هاتووە کۆت و بەندەکان بشکێنین، ئێمە بۆ کێشە چارەسەرنەکراوەکان دەرچووین، ئێمە چارەسەری کێشەی کورد، چارەسەری کێشەی عەلەوی وەک قەرزی شەرەف دەبینین”.

بڕگەیەکی دیکەی پلانی کاری مافە بنەڕەتییەکانی پارتەکەی باباجان ، داواکارییە بۆ هەموارکردنەوەی مادەی ٦٦ی دەستووری تورکیا کە بە پێی ئەو مادەیە “هەر کەسێک ڕەگەزنامەی دوڵەتی تورکیای هەبێت ئەوە، تورکە”، منداڵی باوکێکی تورک یان دایکی تورکیش تورکە”.

باباجان ڕایگەیاند ئەوان دەیانەوێت پێشنیازی گۆڕانکاری بکەن “لە بەرنامەی پارتەکەی خۆشماندا ڕامانگەیاندووە، پێویستمان بە هاووڵاتیبوونێکی فراوانە و نابێت کەس وەلاوە بنرێت، بۆیە ئێمە بە پێویستی دەزانین کە ئەمە لە یاسای بنەڕەتیدا دووبارە ڕوون بکەینەوە و پێشنیار دەکەین کە ئەمە لە مادەی ٦٦دا دووبارە جێگیر بکرێتەوە.”

سەرچاوە؛ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا

ئەمریكا.. لە شەوی سەری ساڵدا 15 كەس كوژران و برینداربوون
پێشت ئەمریكا.. لە شەوی سەری ساڵدا 15 كەس كوژران و برینداربوون
نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە لە هەڵەبجەش دیاریکرا
دواتر نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە لە هەڵەبجەش دیاریکرا
پەیوەندیدار