خێرایی با زیاد دەکات و خۆڵ دەبارێت



کەشناسی پێشبینی چالاکبوونی خێرایی با و خۆڵبارین لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئەوەشی خستەڕوو کە بەرزترین پلەی گەرما لە کەرکووک و گەرمیان تۆمار دەکرێت کە دەگاتە 47ی سیلیزی.

سەبارەت بە سبەینێ سێشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لەناوچە سنووریەکانی باشووری ڕۆژئاوای هەرێم ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو کە لەگەڵ بەرزبوونەوەی 1-2 پلەی گەرمیدا لە دوای نیوەڕۆوە ئەگەری کەمێک چالاک بوونی با هەیە لەناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێم بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 45

سلێمانی : 41

دهۆک : 43

کەرکووک : 47

هەڵەبجە : 43

زاخۆ :44

سۆران : 42

حاجی ئۆمەران : 34

گەرمیان : 47

 

کێشەی ئاوی پاکی 46 گوند چارەسەرکرا
پێت کێشەی ئاوی پاکی 46 گوند چارەسەرکرا
پارتی: ڕێککەوتنی ژێربەژێرمان نییە بۆ دانانی پارێزگاری کەرکووک
دوات پارتی: ڕێککەوتنی ژێربەژێرمان نییە بۆ دانانی پارێزگاری کەرکووک
پەیوەندیدار