ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

جارێكی دیكە نرخی بەنزین لە سلێمانی هەرزان كرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە كۆبونەوەی پارێزگار و نوێنەری بەنزینخانەكانی شاری سلێمانی بڕیار درا لەبەر بەرژەوەندیی هاوڵاتیان و بەدەستپێشخەری بازرگان و خاوەن وێستگەكانی سوتەمەنی نرخی بەنزین لە سبەینێوە 25 دیناری تر كەم بكرێتەوە.

پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ شەممە 22-12-2018 هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگا لەگەڵ نوێنەری بەنزینخانەكانی شاری سلێمانی كۆبووەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لە كۆبونەوەكەدا بڕیار درا لەبەر بەرژەوەندی هاوڵاتیان و بەدەستپێشخەری بازرگان و خاوەن وێستگەكانی سوتەمەنی، نرخی بەنزین لە سبەینێوە 25 دیناری تر كەم دەكرێتەوە.

ئابوری

ڕۆژی 25 ئەیلول پارەكەی بەغدا دەگاتە هەرێم
دوای گەیشتنی 320 ملیارەكەی بەغدا دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە 25ی ئەیلول حكومەتی ناوەند ئەو بڕ پارەیە ڕەوانەی هەرێم بكات كە وەك مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەسەری ڕێككەوتوون.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو بەغدا مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران كە بڕەكەی 320 ملیار دینارە، ڕەوانەی هەرێم بكات، لە هەرێمیش ڕۆژی دوو شەممە دەست بەدابەشكردنی مووچە بكرێت.

هاوكات، هێڤیدار ئەحمەد جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكردووە،”هەفتەی داهاتوو حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی نوێی مووچە ڕادەگەیەنێت. حكومەت داهاتی ئامادەكردووە و ئەوەی عیراقیش دێت”.

سەبارەت بە چۆنیەتی دابەشكردنی مووچە، هێڤیدار ئەحمەد، ڕایگەیاندووە “ئەوەی حكومەت ڕایگەیاندووە و ئەوەشی سەرۆكی حكومەت باسی كردووە بەپێی داهات مووچە دابەشدەكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ماددەیەك لە بودجە دەربارەی دەرماڵە و میلاكی فەرمانبەران زیاد دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

ژمارەیەك پەڕلەمانتاری عیراق پێشنیاریان بۆ زیادكردنی ماددەیەكی دوو بڕگەیی لە بودجەدا لە بەرژەوەندی فەرمانبەران و هێزە سەربازییەكان كردووە.

بەپێی یاداشتێك، كە واژۆی ژمارەیەك پەڕلەمانتاری لەسەرە و هودا سەجاد، پەڕلەمانتاری عیراقی بەرزی كردۆتەوە بۆ سەرۆكایەتی پەڕلەمان، داوا كراوە ماددیەك بۆ پڕۆژە یاسای بودجە زیاد بكرێت سەبارەت بە فەرمانبەرانی گرێبەست و مامۆستایانی وانەبێژ و بریندارانی هێزە سەربازییەكان.

بەپێی یاداشتەكە، كە دەست (خەڵك) كەوتووە، داوا كراوە بڕیاری ژمارە 315ی حكومەتی عیراق بخرێتە ناو پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵ (2020)، كە تێیدا حكومەت پابەند دەكرێت بە جێبەجێ كردنی ئەو بڕیارەی خۆی بۆ دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست و مامۆستایانی وانەبێژ و كارمەندانی كرێی ڕۆژانە و وەزارەتی دارایی پارەی پێویستی بۆ تەرخان بكات.

هەر لە یاداشتەكەدا هاتووە، “سەرجەم بریندارەان و پەككەوتووانی سەر بە وەزارەتی بەرگری دەرماڵەی ناوچە گەرمەكان (ناوچە شەڕەكان)یان بۆ هەژمار بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

گوزەران و ژیانی كرێكاران لە دۆخێكی خراپدایە

خەڵك-ئارام سەردار
لقی هەولێری سەندیكاكانی كرێكارانی كوردستان هۆشداری لە دۆخی خراپی كرێكاران دەدات و ڕایدەگەیەنێت، كە 4 كرێكار گیانیان لەدەستداوە.

حەسەن ڕەمەزان، وتەبێژی لقی هەولێری سەندیكاكانی كرێكارانی كوردستان بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەداخەوە لەماوەی ۹ مانگی ڕابردوو، ٤ كرێكار لەسەر كارەكانیان و لەكاتی كاركردن گیانیان لەدەستداوە.

دەشڵێت: “بەشێك لەهۆكارەكانی گیان لەدەستدانی كرێكاران و برینداربوونیان ئەوەیە كرێكاران پابەندی سەلامەتی خۆپارێزی و ڕێنماییەكان نابن لەسەر كارەكانیان”.

وتیشی، “بەداخەوە بەهۆی كۆرۆنا چەند مانگێك كەرەنتینە بوو و زۆربەی كار و پڕۆژەكانیش وەستان، بۆیە كرێكاران لەدۆخێكی داراییان خراپدان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان