عومرەكارێكی دیكەی كورد لەسعوودیە كۆچی دوایی كرد


بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئافرەتێكی عومرەكارێكی دیكەی كورد لە سعوودیە كۆچی دوایی كرد، كە دەبێتە حەوتەم عومرەكاری كورد كە ئەمساڵ لە سعوودیە كۆچی دوایی كرد بێت.

كاروان ستونی ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ عومرەكاری كورد خاتوو(نەغمە جەمیل عەلی) لە سعوودیە كۆچی دوایی كرد، كە تەمەنی ٧٧ ساڵە و خەڵكی شاری هەولێرە، بە مەبەستی ئەنجامدانی سوونەتی عومرە سەردانی عەرەبستانی سعوودیە كردووە.

وتیشی،”دوێنی ئەو خانمە عومرەكارە دوای نەخۆش كەوتنی بە هۆی گرفتی بە قۆڵۆنەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە و شەو رۆژێك لە نەخۆشخانە ماوەتەوە و نەشتەرگەری بۆكراوە ، بەداخەوە ئەمڕۆ كۆچی دوایی كرد و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی كەسوكارییان بڕیارە لە حەرەمی پیرۆزی مەككەی نوێژی لەسەر بكرێت و پاشان لە گورستانی مەككە بە خاك بسپێردرێت”.

ڕاشیگەیاند، لە سەرەتای دەستپێكی وەرزی عومرەوە تاوەكو و ئێستا حەوتەم عومرەكاری كوردە لە سعوودیە كۆچی دواییان كردووە كە چوار پیاو و دوو ژن بوون.

قد تكون صورة ‏‏‏شخصين‏، و‏أشخاص يجلسون‏‏ و‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏‏

نرخی مۆلیدە ئەهلییەكان لە هەولێر دیاریكرا
پێشت نرخی مۆلیدە ئەهلییەكان لە هەولێر دیاریكرا
لە سەری ساڵی نوێدا هەولێر ژمارەی پێوانەیی لەهاتنی گەشتیاردا تۆمار دەكات
دواتر لە سەری ساڵی نوێدا هەولێر ژمارەی پێوانەیی لەهاتنی گەشتیاردا تۆمار دەكات
پەیوەندیدار