هەولێر خۆی بۆ لافاو ئامادە دەكات



حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان و بەڕەچاوكردنی بەرژەوەندیی گشتی ڕەزامەندی لەسەر تەرخانكردنی گوژمەی یەك ملیار و ٩٨٥ ملیۆن دینار دا، بە مەبەستی كەمكردنەوەی كاریگەری لافاو لە گوندی گردجووتیار لە نزیك شاری هەولێر.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە لە چوارچێوەی گرنگیدانی كابینەی نۆیەم، بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان و بە ڕەچاوكردنی بەرژەوەندیی گشتی ڕەزامەندی لەسەر تەرخانكردنی گوژمەی یەك ملیار و ٩٨٥ ملیۆن دینار دا، بە مەبەستی كەمكردنەوەی كاریگەریی لافاو لە گوندی گردجووتیار لە نزیك شاری هەولێر.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە ئەم گوژمەیە بە شێوەی نەختینە و بە قۆناغ لە سەر بوودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو جێبەجێ دەكرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە ڕێگریكردن لە لافاو و كەمكردنەوەی زیانەكانی لە شارە جیاجیاكانی كوردستاندا یەكێكە لە كارە سەرەكییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەم مەبەستەش ڕێوشوێنی جیاجیا دەگیرێنەبەر.

لە سەری ساڵی نوێدا هەولێر ژمارەی پێوانەیی لەهاتنی گەشتیاردا تۆمار دەكات
پێشت لە سەری ساڵی نوێدا هەولێر ژمارەی پێوانەیی لەهاتنی گەشتیاردا تۆمار دەكات
تەندروستی هەولێر؛ ئاماری ٨ ڕۆژی پشووی سەری ساڵی بڵاوكردەوە
دواتر تەندروستی هەولێر؛ ئاماری ٨ ڕۆژی پشووی سەری ساڵی بڵاوكردەوە
پەیوەندیدار