فیشەکێک بۆ ترامپ، بەڵام بایدن پێوەبوو



دوای هەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترامپ لایەنگرانی رووی لە زیادیکرد، ئەمەش وایکرد بەهێزتر دەربکەوێت و بایدنیش لاوازتر.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئاکسیۆسی ئەمریکی لە زاری چەند دیموکراتێکی باڵا بڵاویکردەوە، زیادبوونی فشارەکانی سەرکردەکانی پارتەکان لە کۆنگرێس و دۆستەکانی وادەکات جۆ بایدن لە هەڵمەتی کێبڕکی بۆ هەڵبژاردنەکان بکشێتەوە، و پێشبینی دەکەین بایدن “بە زووترین کات” لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی بکشێتەوە، و ڕەنگە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدابێت.

دیموکراتەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، چەند هۆکارێک هەن کە وا دەکەن بایدن نەتوانێت درێژە بە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی بدات.

“ئەکسیۆس” بڵاویکردەوە، کەسانی نزیک لە بایدن پێیان وتووە ئەگەر لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە، ڕەنگە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بە زۆرینەی ڕەها سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، ئەمەش چانسی بایدن و هیواکانی دیموکراتەکان لە مانگی نۆڤەمبەری داهاتوودا بەتەواوەتی دەسڕێتەوە.

لە ڕاپرسییەکی ئەسۆشێتد پرێسدا، ڕۆژی چوارشەممە، دەریخست کە نزیکەی دوو لەسەر سێی دیموکراتەکان دەیانەوێت بایدن لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی بکشێتەوە.

ماوەی چەند مانگێکە بایدن لە کاتی وتارە گشتیەکانیدا کێشەی تەرکیز و یادەوەری نیشان دەدات، ئەمەش گومان لەسەر توانای خۆی بۆ خولی دووەمی کاندیدکردن دروست دەکات.

“تەندروستی لە کەرتی گشتی بەهێزترە تا کەرتی تایبەت”
پێشت “تەندروستی لە کەرتی گشتی بەهێزترە تا کەرتی تایبەت”
مونا قەهوەچی: گۆرانکاری گەورە لە پەرلەمان ڕوونادات
دواتر مونا قەهوەچی: گۆرانکاری گەورە لە پەرلەمان ڕوونادات
پەیوەندیدار