دامەزراندن بۆ سەدان دەرچوو کرایەوە



ئەنجومەنی راژەی فیدراڵیی 750 دەرچووی یەکەمەکان دادەمەزرێنێت.

لە بڵاوکراوەیەکدا ئەنجومەنی ڕاژەی فیدڕاڵی عێراق ئاماژەی بەوەداوە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بڕیاری دامەزراندنی زیاتر لە 750 کەس لە دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان درا و هەفتەی داهاتووش لیستی ناوەکانیان بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا دەنێردرێت.

ئەوەش خراوەتەروو، پرۆسەی دەرکردنی بڕیارەکانی دامەزراندن بەردەوامیان دەبێت و لە رۆژانی داهاتووشدا ڕێکارەکان تەواودەکەین و دڵنیایی بە دەرچووە یەکەمەکان و هەڵگری بڕوانامە باڵاکانی عێراقیش دەدات کە بە زووترین کات پرسی دامەزراندنیان یەکلادەکاتەوە.

بافڵ تاڵەبانی: ژیانی خەڵکەکەمان لەسەروو هەموو شتێکەوەیە
پێشت بافڵ تاڵەبانی: ژیانی خەڵکەکەمان لەسەروو هەموو شتێکەوەیە
پارێزگاری هەڵەبجە دۆخی تەندروستی باشە
دواتر پارێزگاری هەڵەبجە دۆخی تەندروستی باشە
پەیوەندیدار