ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

لەمەودا عومرەكاران دەتوانن لەڕێی وشكانییەوە بچنە سعودیە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی دەستەی باڵای حەج و عومرەی عیراق، لەگەڵ محەمەد بن ساڵح سەرۆكی دەستەی حەج و عومرەی سعودیە ڕێكەوتن، پەلە بكرێت لە كردنەوەی مەرزی سنوری عەرعەر بەڕووی عەمرەكارانی عیراقی، داواشی كرد كورسییە تەرخانكراوەكانی حەجیش بۆ عیراق زیاد بكرێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە، حەسەن فەهد كینانی، وتەبێژی دەستەی حەج و عومرەی عیراق، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، ” خالید عەتیە، سەرۆكی دەستەی باڵای حەج و عومرەی عیراق لە كۆبوونەوەیەكی وەزاری لەگەڵ محەمەد بن ساڵح، سەرۆكی دەستەی حەج و عومرەی سعودیە، ڕێكەوتنی كردووە لەسەر پەلەكردن بۆ كردنەوەی مەرزی سنوری عەرعەر لەبەردەم عومرەكارانی عیراقی، تا ژمارەیەكی زیاتر ڕوو لە وڵاتەكە بكەن و تێچووەكەی كەمتر ببێتەوە، وێڕای خستنەوەگەڕی كەرتی گواستنەوەی وشكانی لەنێوان عیراق و سعودیە”.

بە وتەی كینانی، “عەتیە، داوای زیادكردنی كورسییە تەرخانكراوەكانی حەجی كردووە بۆ عیراق، بەو پێیەی ژمارەیەكی زۆر لە عیراقییەكان بێ‌ بەشكراون لە بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، بەهۆی سیاسەتەكانی ڕژێمی پێشوو، كە ڕێگربووە لەبەجێگەیاندنی ئەو ڕوكنە گرنگەی ئەركانەكانی ئیسلامی و نەبوونی توانای پێویست بۆ لەخۆگرتنی ئەو ژمارە زۆرە بەهۆی كەمی پشكی عیراق”.

وتەبێژی دەستەی حەج و عومرەی عیراق دەڵێت: “خالید عەتیە داوای كردووە، ڤێزای چوونەژوورەوە بۆ سعودیە، لە باڵیۆزخانەی سعودیە لە بەغدا وەربگیرێت، تا ئاسانكاری لە پڕۆسەی ڤیزادا بكرێت و بەخێرایی مامەڵەكان جێبەجێ‌ بكرێن”.

جیهان

کازمی سەردانی فەرەنسا دەکات

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا بکات.

 

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا باس لەسەردان و کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عیراق و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کراوە و لەخاڵێکدا ئاماژە بەئەوەکراوە، ئامادەکاری دەکەن بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا مستەفا کازمی سەردانی فەرەنسا بکات.

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەئەوەشدراوە، لەکۆبوونەوەى هەردوو وەزیردا باس لەدۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق و بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان کراوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوودا سەرۆکی فەرەنسا بەسەردانێک گەیشتە پایتەختی عیراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق کۆبۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەندروستی عیراق: زیاتر لە چوار هەزار و 300 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا چوار هەزار و 305 تووشبووی نوێ تۆماركراون.

ڕوونیشیكردەوە كە 76 تووشبووی پەتاكە گیانیان لە دەست داوە و چوار هەزار و 205 نەخۆشیش چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەقینەوەیەك لە سەربازگەی سپایكەر ڕوویدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
تەقینەوەیەکی بەھێز بنکەی سەربازیی سپایکەری پارێزگای سەڵاحەدین ڕوویدا.

ئەمڕۆ هەینی لە پارێزگای سەڵاحەدین تەقینەوەیەكی لە بنكەی سەربازیی سپایكەر ڕوویدا و بە هۆیەوە باڵەخانەیەك ڕووخا.

تا ئێستا زانیاری دەربارەی ئەگەری كەوتنەوەی زیانی گیانیی لە تەقینەوەكە و هۆكارەكەی ڕانەگەیەندراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان