نەخشی وەستا ڕۆژهەڵاتییەکان بە سلێمانیەوە هەمیشە دیارە



بە درێژایی ڕۆژ بەردەکان دادەتاشن.

تەقەی چەکوشەکەی دەستیان هێندەی دیکە جموجۆڵی خستووەتە سەرەتای شەقامەکە.

بەردەکان لە هەورامانەوە هێندراون وەستاکانیش لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاتوون بۆ کارکردن لە نۆژەنکردنەوەی دەروازەی شەقامی مەولەوی سلێمانی.

وەستا ڕۆژهەڵاتییەکان تەنها ئەمڕۆ جێدەستی خۆیان لە سلێمانی نیشاننەداوە، بەڵکو بۆ دروستکردنی سلێمانی ٢٣٨ لەمەوبەر وەستاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێنراون, ئەوان ئێستا جارێکی دیکە هاتوونەتەوە تا نەخشی خۆیان بە شارەکەوە تازە بکەنەوە.

پڕۆژەی دەروازەی شەقامی مەولەوی لەسەر ئەرکی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد نۆژەن دەکرێتەوە، پێویستی بە نزیکی حەوت هەزار و پێنج سەد بەردە، ٪٧٠ی کاری پڕۆژەکە تەواو بوو.

ساڵی ٢٠٢٣ بۆ ئابووریی جیهان سەخت دەبێت
پێشت ساڵی ٢٠٢٣ بۆ ئابووریی جیهان سەخت دەبێت
دارستانی کوڕەداوێ، جوانییەک چاو لێی تێرنابێت
دواتر دارستانی کوڕەداوێ، جوانییەک چاو لێی تێرنابێت
ەیوەندیدار