تورکیا مەودای هاتنە ناو خاکی عێراق و هەرێم دیاریدەکات



وەزیری بەرگری تورکیا مەودای دروستکردنی پشتێنەی ئەمنی لەناو خاکی عێراق و سوریا دیاریکرد و دەڵێت”40 کیلۆمەتر پشتێنەی ئەمنیمان دەبێت”.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، یەشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا لە لێدوانێکدا بۆ گۆڤاری پۆلیتیکۆ وتویەتی، سورن لەسەر دروستکردنی ڕێڕەوی ئەمنی بە درێژایی سنوورەکانیان لەگەڵ عێراق و سوریا، بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەکەمان.

ئاماژەی بەوەشدا، لە کارەکانمان بەردەوامین و پێداگرین لەسەر دروستکردنی ڕێڕەوێکی ئەمنی بە قووڵایی ٣٠ بۆ ٤٠ کیلۆمەتر بە درێژایی سنوورەکان لەگەڵ عێراق و سوریا.

ڕوونیشیکردەوە،  ئۆپراسیۆنەکانیان لە عێراق و سوریا بەردەوامە و درێژەی دەبێت بۆ پاککردنەوەی نەیارەکانیان لەو سنورانە.

“سەرۆك وەزیرانی عێراق هاتنە ناوەوەی سوپای توركیا رەتدەكاتەوە”
پێشت “سەرۆك وەزیرانی عێراق هاتنە ناوەوەی سوپای توركیا رەتدەكاتەوە”
شا چارڵز و هاوژینەكەی پیرۆزبایی یادی 100 ساڵەی لەدایكبوون لە خانمێكی كورد دەكەن
دواتر شا چارڵز و هاوژینەكەی پیرۆزبایی یادی 100 ساڵەی لەدایكبوون لە خانمێكی كورد دەكەن
پەیوەندیدار