بارزانی و سودانی دەربارەی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان گفتوگۆیان کرد



سەرۆک وەزیرانی هەرێم و عێراق دەربارەی کێشەی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان گفتوگۆیان کرد و وتەبێژی حکومەتی هەرێمیش دەڵێت: “بەمزووانە” چارەسەر دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشەوا هەوارامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی کوردستان24ی ڕایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیران لەبارەی پرسی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانەوە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامدا.

وتیشی: “بەمزووانە کێشەی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان چارە دەکرێت”.

ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە کە زیاتر لە 90 ڕۆژە مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دابەش نەکراوە و لیژنەیەکی تایبەتمەندی حکومەتی عێراقیش بە مەبەستی وردبینیکردن لە لیستی ناوی ئەو هێزانە سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد.

شایستەداراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت
پێشت شایستەداراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت
سۆران عومەر: حکومەتی هەرێم پابەند نەبووە بە ڕادەستکردنی داهات بە بەغدا
دواتر سۆران عومەر: حکومەتی هەرێم پابەند نەبووە بە ڕادەستکردنی داهات بە بەغدا
پەیوەندیدار