ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

باران ئاوی ژێرزەوی بوژاندووەتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی دواین ئامار ئاستی ئاوی ژێرزەوی لە سنورە جیاوازەكانی پارێزگای سلێمانیدا بەرێژەی بەرچاو زیادی كردووە، بەهۆی چەند شەپۆلێكی بارانەوە كە لە ماوەی رابردوودا روویانكردە هەرێم.

عەباس عەلی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی ژێرزەوی سلێمانی بە (خەڵك)ی راگەیاند، سنوری پارێزگای سلێمانی نزیكەی 12 حەوزی ئاوی ژێرزەوی هەیە و دابەش دەكرێت بەسەر ناوچە جیاوازەكاندا و هەموویان زیادیان كردووەتەوە بە بڕی جیاواز.

وتیشی”پشكنینی مانگانە و وەرزانەمان هەیە، بەپێی دواین پشكنین لە هەندێك شوێن نزیكەی 3 مەتر و لە چەند شوێنێكیش دوو مەتر زیادی كردووە”.

بەپێی قسەكانی ناوبراو باران بارینی ئەمساڵ دڵخۆشكەر بووە و تاڕادەیەكی باش توانیویەتی سودی بۆ ئاوی ژێرزەوی هەبێت.

هەرێمی كوردستان خاوەنی نزیكەی 10 ملیار مەتری سێجا ئاوی ژێرزەوییە كە دابەشكراوە بۆ سەر چەند ناوچەیەك و لە ماوەی رابردوودا بەهۆی دەیان هەزار بیری نایاساییەوە رێژەی ئاوەكەی بەشێوەیەكی مەترسیدار كەمیكرد.

ژینگە

كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 16 پلە و لە سلێمانی 14 پلە و لە دهۆك 15 پلەو لە كەركوكیش 18 پلە دەبێت‌و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش هەور و هەتاو دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ هەینی بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 15 پلە و لە سلێمانی 12 پلە و لە دهۆك 13 پلەو لە كەركوكیش 16 پلە دەبێت و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش باران دەبارێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

شەپۆلێكی باران و تەرزە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان شەپۆلێكی دیكەی باران و تەرزە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و كەشناسی عیراق-یش ئاشكرای دەكات، كە لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری بارینی بەفر هەیە و كەشناسی هەرێم-یش دەڵێت: “سبەینێ‌ بە نمە باران دەستپێدەكات”.

بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، لە ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممەوە نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاستكاریگەری كاردەكاتە سەر ناوچەكانی هەرێم و نمە باران لە چەند ناوچەیەك و بەتایبەتی لە دهۆك دەبارێت و لە كاتەكانی شەودا لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكان ئەگەری بەفر بارین هەیە و ڕۆژی هەینی-ش شەپۆلەكە سەرجەم ناوچەكان دەگرێتەوە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە، ڕۆژی هەینی كاریگەری ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە زیاتر دەبێت و هەولێر و سلێمانی و كەركوك و ھەڵەبجە-ش دەگرێتەوە و ئەگەری بارانی بەلێزمە و تەرزە لەو ناوچانە هەیە و هەندێك جاریش هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.

هاوكات بەپێی ڕاپۆرتێكی دەستەی كەشناسی عیراق، لە ڕۆژانی پێنج شەممە و هەینی شەپۆلێكی باران و هەورە تریشقە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، بەڵام لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە چەند ناوچەیەكی ڕۆژئاوای وڵات ئەگەری نمە باران هەیە.

هەروەها بەپێی ڕاپۆرتێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، سبەینێ‌ پێنج شەممە لە سنووری پارێزگای دهۆك-ەوە باران بارین دەستپێدەكات و بەشێوەی نمە باران دەبێت.

وەك لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژەی پێ‌ دراوە، خێرایی با مام ناوەند دەبێت و ئاستی بینین لەنێوان 8- 10 كیلۆمەتر دەبێت و پلەكانی گەرماش بە بەرزی دەمێننەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بە ڤیدیۆ؛ لە سلێمانی زیاتر لە 250 باڵندە بەرەڵاكران

خەڵك- بەشی هەواڵ
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بەرەڵاکردنی زیاتر لە 250 باڵندە ڕادەگەیەنێت و جەختیشدەكاتەوە، كە 4 هاووڵاتی لەسەر ڕاوكردنی باڵندە دەستگیر كران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا، ئاماژەی بەوەكردووە، بەمەبەستی ڕێگریکرن لە دیاردەکانی سەرپێچی و پارێزگاریکردن لە ئاژەڵ و باڵندە کێویەکان و دەستگیرکردنی سەرپێچیکاران مەفرەزەکانی چڕتر دەکاتەوە و لەو پێناوەشدا توانیویانە 4 هاووڵاتی دەستگیر بکەن .

ئاشكراشی كردووە، مەفرەزەکانیان لە دوو هەڵمەتی جیاوازدا توانیان 4 هاووڵاتی دەستگیر بکەن و هاوکات دەست بگرن بەسەر زیاتر لە 250 باڵندەی کێوی لە جۆری (بووکەسوورە و ڕیشۆڵە) .

جەختیشی كردۆتەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دەستگیرکراوەکان ڕێکخرا و پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەر سەرجەم باڵندەکان بەرەڵاکرانەوە .

دەشڵێت: “مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستانی سلێمانی بەردەوامیان دەبێت و بەهەموو شێوەیەک ڕێگری لە سەرپێچیکارن دەکەن” .

بەرەڵاکردنى باڵندە لەلایەن پۆلیسى دارستانى سلێمانى یەوە

بەرەڵاکردنى زیاتر لە 250 دوو سەد و پەنجا باڵندە لەلایەن پۆلیسى دارستانبەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى بەمەبەستى ڕێگریکرن لە دیاردەکانى سەرپێچى و پارێزگاریکردن لە ئاژەڵ و باڵندە کێویەکان و دەستگیرکردنى سەرپێچیکاران مەفرەزەکانى چڕتر دەکاتەوە و لەو پێناوەشدا توانیویانە 4 چوار هاوولاتى دەستگیربکەن .مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستانى سلێمانى لە دوو هەڵمەتى جیاوازدا توانیان 4 چوار هاوولاتى دەستگیر بکەن و هاوکات دەستبگرن بەسەر زیاتر لە 250 دوو سەد و پەنجا باڵندەى کێوى لە جۆرى ( بوکە سورە و ڕیشۆڵە ) .پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ دەستگیرکراوەکان ڕێکخرا و پاش وەرگرتنى ڕەزامەندى بەڕێز دادوەر سەرجەم باڵندەکان بەرەلاکرانەوە .مەفرەزەکانى پۆلیسى دارستانى سلێمانى بەردەوامیان دەبێت و بەهەموو شێوەیەک ڕێگرى لە سەرپێچیکارن دەکەن .

Posted by ‎بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی‎ on Tuesday, February 19, 2019

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان