ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

لە رۆژی جیھانیی کۆچدا.. نزیک بە ٣٠٠ ملیۆن کەس ماڵ و حاڵی خۆیان جێھێشتووە

خەڵک-

وەک ئەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 2000 ــەوە دیاریکردووە، ئەمڕۆ 18 ـی دیسەمبەر، رۆژی جیھانیی کۆچ ــە و لەوبارەیەوە ڕێکخراوی جیھانیی بۆ کۆچ (IOM) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕێکخراوی جیھانیی بۆ کۆچ (International Organization for Migration) لە ڕاگەیەنراوەکەیدا داوا لە وڵاتان دەکات، ئەو تێڕوانینە خراپەی ھەیانە لەسەر پەنابەران نەیهێڵن و بە ڕێز و شکۆمەندانە و بە سوود بۆ کۆمەڵگەکانیان مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن.

ڕێکخراوەکە دەڵێت، کاتێک لە ساڵی 2000 نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند ڕۆژی 18 ی 12 ـی هەموو ساڵێک بکرێتە ڕۆژی جیهانی بۆ کۆچ، نزیکی 150 ملیۆن کۆچبەر هەبوون، بەڵام ئێستا و لە پاش 18 ساڵ ژمارەکە گەیشتۆتە نزیکی 258 ملیۆن کۆچبەر.

زۆرێک لە کۆچبەرانی ڕوو لە وڵاتانی دیکە دەکەن بەهۆی هەژاری و خراپی ئابوری و توندوتیژی و شەڕ و نائارامی و نەبوونی خزمەتگوزاریـیەکان. بەپـێی ڕاپـۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان 40 ملیۆن کەسی دیکەش لە ناو و‌ڵاتەکانیاندا ئاوارەبوون بەهۆی شەڕ و ناکۆکیـیەکانەوە.

ئەنتۆنیۆ ڤیتۆرینۆ، بەڕێوەبەری گشتیی ئای ئۆ ئێم دەڵێت: زۆرێک لەو خەڵکە نایانەوێت ماڵەکانیان جێبهێڵن، بەڵام بەهۆی ئەو دۆخەی تیایدان ناچارن بڕۆن. ساڵانە بە ملیۆنان کەسیش ناچارن بەهۆی کارەساتە سروشتیـیەکانەوە ماڵوحاڵی خۆیان جێبھێڵن.

ھاوکات ژویل میلمان وتەبێژی ڕێکخراوەکە دەڵێت، تەنیا لە ماوەی ئەمساڵدا نزیکەی 3400 کۆچبەر و پەناخواز لە سەرانسەری جیهان گیانیان لەدەستداوە. زۆربەیان لە نێو ئاوی دەریا خنکاون کاتێک هەوڵیان دابوو بە ئەوروپا بگەن. زۆریش هەن لە ڕێگا بیابانیـیەکان و نێو دارستانە چڕەکان گیانیان لەدەستداوە. ڕۆژانە ژمارەی قوربانیـیەکان لە لایەن کارمەندانی ڕێکخراوەکەیان کۆدەکرێنەوە. ئەم هەموو قوربانیـیە جێی شەرمەزاریـیە.

ساڵیادەکەی ئەمساڵ، ڕۆژێک پاش ئەوە هات کە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە فەرمی پەیماننامەی جیهانی بۆ کۆچبەری پەسەندکرد. مانگی ڕابردوو زۆربەی وڵاتانی جیهان لەسەر ئەم پەیماننامەیە لە شاری مەراکیشی مەغریب قایلبوون.

ئەنتۆنیۆ ڤیتۆرینۆ ئەم پەیماننامەیە بە هەنگاوێکی گرنگ ناودێردەکات بۆ ڕێزگرتن لە شکۆمەندی کۆچبەران و دەڵێت بوارێک دەڕەخسێنێت بۆ هاوکاری زیاتر لە بارەی کۆچبەرانەوە. دەشڵێت هاوکاری لەسەر هەموو ئاستەکان گرنگن بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کۆچبەری.

 

جیهان

باغۆز: سڤیلەكان دوایین ناوچەكانی بندەستی داعش چۆڵ دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ هەینی هاووڵاتیانی سڤیل لە نێو ژمارەیەكبارهەڵگردا بینراون كە ئەگەری هەیە، ناوچەكانی بن دەستی داعش چۆڵ بكەن.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، لە ناوچەی باغۆز لە سنووری سووریا و عیراق ژمارەیەكی زۆر بارهەڵگر  بینراون كە هاووڵاتیانی سڤیلیان تێدا بووە لە ناوچەكانی بن دەستی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سووریا.

بەڵام بە تەواوەتی ڕوون نەبووەتەوە كە ئایا ئەو بارهەڵگرانە ئەو سڤیلانە دەگوازنەوە كە لە ناوچەكانی بن دەستی داعشدا گیریانخواردووە و هێزەكانی سووریای دیموكرات بە پشتیوانی ئەمریكا دەیانهەوێت كۆنتڕۆڵی بكەن یان نا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سەرۆكی ڕوسیا و سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل كۆدەبنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە لەهەفتەی ئایندەدا سەرۆكی ڕوسیا و سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە مۆسكۆ كۆببنەوە.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی فەرمی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا قسەی لەگەڵ فلادمیر پوتن سەرۆكی ڕوسیا كردووە، كە تێیدا بڕیاریانداوە لەئایندەیەكی نزیكدا كۆبونەوەیەك لەڕووسیا بكەن.

هاوكات بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بڕیارە ئەو كۆبونەوەیە لە 27ی ئەم مانگەدا لەمۆسكۆ بەڕێوەبچێت و زیاتر گفتوگۆ لەبارەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی و دۆخی سوریا دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ترەمپ و ئەردۆغان لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە سووریا ڕێككەوتن

خەڵك- بەشی هەواڵ

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا ‌و دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.

بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵۆ، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان ئەردۆغان و ترەمپدا باس لە دوا پەرەسەندنەكانی سووریا كرا و یارمەتیدانی پرۆسەكە بە گرنگ زانرا.

هەروەها لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان ئەردۆغان و ترەمپدا جەخت كرایەوە لەسەر سوور بوون لە هاوبەشی بەرەنگاریی هەموو جۆرێك لە تیرۆر.

ئەردۆغان و ترەمپ هاوڕابوون لەبارەی جێبەجێ كردنی كشانەوەی ئەمریكا لەسووریا بە ئاراستەی گونجاو لەگەڵ بەرژەوەندییە هاوبەشەكان‌و هەردوو سەركردە ڕێككەوتن لەسەر پرسی بەھێزكردنی زیاتری پەیوەندی ئابووری و گەیاندنی قەبارەی بازرگانی بۆ ٧٥ ملیار دۆلار .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان