بەلەمێكی كۆچبەران لە دەریای ئیجە نقوم بوو



وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاشكرای دەكات، بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە نقوم بووە و بەهۆیەوە 7 کۆچبەر خنکاون.

عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاندووە، کاتژمێر 10:47ی بەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە، بەلەمێکی کۆچبەران بە 27 سەرنشینەوە لە دەریاچەی ئیجە، نزیک لە شارۆچکەی چەشمەی سەر بە پارێزگای ئیزمیر ژێرئاوکەوتووە و 7 كۆچبەر خنكاون.

وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت: دوای ئەوەی ماسیگرێك هەواڵی بینینی نقوم بوونی بەلەمەكەی داوە بە ئاسایش، بەپەلە چوار بەلەمی هێزەکانی ئاسایشی کەناراوەکان و هێلیکۆپتەرێک نێردراونەتە شوێنی ڕووداوەکە.

ئاشكراشی كردووە، 19 کۆچبەر رزگار کراون، 7 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە، کە تەرمەکانیان دەرهێندراون؛ کۆچبەرێکیش بێسەروشوێنە.

 

لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران ڕاگەیەنرا
پێشت لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران ڕاگەیەنرا
پشووی هاوینەی پەرلەمانتاران كۆتایی هات
دواتر پشووی هاوینەی پەرلەمانتاران كۆتایی هات
پەیوەندیدار