ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

مه‌درید ده‌رگای به‌ڕووی مۆرینیۆدا کردۆته‌وه‌ و چه‌ندین ڕاهێنه‌ر پاڵێوراون بۆ جێگه‌که‌ی

خه‌ڵک سپۆرت

ئه‌مڕۆ به‌فه‌رمی جوزێ مۆرینیۆی پورتوگالی له‌ پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد دوورخرایه‌وه‌، له‌ئێستاشدا میدیاکان چه‌ندین ڕاهێنه‌ریان بۆ پڕکردنه‌وه‌ی پێگه‌که‌ی ده‌ستنیشان کردووه‌.

ڕۆژنامه‌ی “سپۆرت”ی ئیسپانی ئاماژه‌ی کردووه‌، که‌ ناوه‌کانی زینه‌دین زێدانی فه‌ره‌نسی و ئه‌نتۆنیۆ کۆنتی ئیتاڵی به‌هێزه‌وه‌ پاڵێوراون بۆ وه‌رگرتنی پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، له‌پاڵ ئه‌م ناوانه‌شدا ناوه‌کانی ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی تۆتنهام و لیۆناردۆ جاردیمی ڕاهێنه‌ری پێشوی یانه‌ی مۆناکۆ و ڕاین گیگزی ئه‌فسانه‌ی یونایتد و دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنه‌ری ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید به‌هه‌مان شێوه‌ پاڵێوراون.

له‌به‌رامبه‌ردا ڕۆژنامه‌ی “مارکا” ئاشکرای کردووه‌، “مۆو” دوای کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی “ڕید دێڤڵز” بڕی ٢٢.٥ ملیۆن پاوه‌ندی به‌ده‌ست هێناوه‌ پاشان بۆنده‌که‌ی کۆتایی پێهێنراوه‌، بۆیه‌ له‌ئێستاوه‌ تا کۆتایی وه‌رز ئه‌گه‌ری حه‌وانه‌وه‌ی هه‌یه‌، له‌دوای ئه‌و واده‌یه‌ش ئه‌گه‌ر زۆره‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بکه‌وێته‌ سه‌رخه‌ت و دووباره‌ پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌که‌ نوسیویه‌تی: ده‌رگای مه‌درید به‌ڕووی مۆرینیۆدا کراوه‌یه‌ به‌تایبه‌ت فلۆرنتینۆ پێرێز که‌ له‌ساڵی ٢٠١٣دا ناڕازی بووه‌ له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی مۆرینیۆ و کاتێکیش ئه‌نجومه‌نی ئیداره‌ی یانه‌ ئه‌م بڕیاره‌یان داوه‌ به‌ ڕاهێنه‌ره‌که‌ی ڕاگه‌یاندووه‌، ڕۆژێک له‌ ڕۆژان ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ ڕیزه‌کانی یانه‌ی شاهانه‌ و هێشتا کۆتایی به‌و خه‌ونه‌ نه‌هێناوه‌ که‌ پێشتر بۆ ڕاهێنه‌ره‌ سپێشه‌ڵه‌که‌ی داڕشتووه‌.

جیهانی

ئیمیلیانۆ سالا نامەیەکی دەنگی بۆ هاوڕێیەکی ناردووە و تائێستا شوێنەواری نییە !

خەڵک سپۆرت

ئیمیلیانۆ سالای ئەرجەنتینی ئەستێرەی یانەی کاردیف سیتی وێڵزی، لەکۆتا ساتەکانی دیارنەمانیدا نامەیەکی دەنگی بۆ هاوڕێیەکی ناردووە و باس لە تێکشکانی فڕۆکەکەی دەکات!

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاشکرایان کردووە، لە دوێنێوە دەزگا تایبەتمەندەکانی وڵاتی فەرەنسا و بەریتانیا ماوەی ١٥ کاتژمێری تەواو ڕوماڵی ئەو ناوچەیەیان کردووە کە فڕۆکەکەی ئیمیلیانۆ سالای ئەرجەنتینی تێدا دیار نەماوە، مەودای (١٥٥٥ کم)یان پشکنیوە و هیچ شوێنەوارێکی فڕۆکە و یاریزانەکەیان نەدۆزیوەتەوە.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی ئاشکرای کردووە، سالا بەر لە دیارنەمانی بە چەند خولەکێک نامەیەکی دەنگی بۆ یەکێک لە هاورێکانی لە یانەی نانت ناردووە تیایدا دەڵێت : ئەم کاتەت باش براکەم، من زۆر ماندوم، لە نانت بەیەکەوە هەموو شتێکمان کرد، ئەوەش هەرگیز لەبیر ناکرێت و ناوەستێت”.

هەروەها دەڵێت :” من کۆتاییم هاتووە، لە فڕۆکەیەکدام وابزانم تێکشکاوە و دەکەوێتە خوارەوە، بەڕێوەم بەرەو کاردیف بۆ ئەوەی بەشداری یەکەم یەکەی مەشق و ڕاهێنانی یانەی کاردیف بکەم، ئەگەر لەماوەی کاتژمێرێک و نیوی تردا دەنگم نەبوو، نازانم خەڵکانێک دەنێرن بەدوامدا بگەڕێن یاخود دەمدۆزنەوە؟ زۆر دەترسم”.

سالا یەکێکە لە باشترین هێرشبەرانی یانەی نانتی فەرەنسی و لەگواستنەوەکانی زستانەدا ببڕی ١٧ ملیۆن یورۆ وەک گرانبەهاترین بۆند لەمێژووی یانە فەرەنسیەکە ڕوویکردە یانەی کاردیف سیتی، ماوەی دوو ڕۆژە هیچ دەنگی نەماوە و دەزگاکانی بەریتانیا و فەرەنسا لە دەریاو دورگەکانی نێوان دوو وڵاتەکەدا بەدوایدا دەگەڕێن، زۆرینەی ئەگەرەکانیش بەو ئاڕاستەیەن کە فڕۆکەکەی بە ئاسمانەوە تێکشکابێت و کەوتبێتە خوارەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

بارتومیۆ کۆتایی به‌ بۆندی “گه‌وهه‌ره‌که‌” هێناوه‌ و ئه‌مڕۆ نوێنه‌رانی به‌رشلۆنه‌ ده‌گه‌نه‌ هۆڵه‌ندا !

خه‌ڵک سپۆرت

ئیداره‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌وه‌ڵامی گواستنه‌وه‌ی نایماردا ڕیمۆنتادایه‌کی کارگێڕی هه‌ژێنه‌ریان ئه‌نجامداوه‌ و ئاڕاسته‌ی فرانکی دی یۆنگی هۆڵه‌ندیان له‌ پاریسه‌وه‌ به‌ره‌و به‌رشلۆنه‌ گۆڕیوه‌.

ڕۆژنامه‌ی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی که‌ته‌لۆنی له‌زاری “تێلیگراف”ی به‌ریتانیه‌وه‌ ئاشکرای کردووه‌، پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو جوسێپ ماریا بارتومیۆی سه‌رۆکی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌تایبه‌تی کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فرانکی دی یۆنگی هۆڵه‌ندی و لێپرسراوی کاره‌کانی ئه‌نجامداوه‌، له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا قه‌ناعه‌تی به‌ جه‌مسه‌ری یاریزانه‌که‌ کردووه‌ که‌ ئاڕاسته‌ی گواستنه‌وه‌یان له‌ پاریس سانت جێرمانه‌وه‌ بۆ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ بگۆڕن.

به‌پێی سه‌رچاوه‌که‌، لایه‌نه‌کانی کۆبونه‌وه‌که‌ ڕێکه‌وتون له‌سه‌ر دابینکردنی موچه‌یه‌کی زیاتر له‌ ئۆفه‌ره‌کانی یانه‌ی پاریس سانت جێرمان بۆ دی یۆنگ، هه‌روه‌ها بارتومیۆ و هاوه‌ڵانی ئاماده‌ییان نیشانداوه‌ بڕی ٩٠ ملیۆن بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌که‌ بخه‌نه‌ به‌رده‌ستی ئیداره‌ی یانه‌ی ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام له‌کاتێکدا یانه‌ فه‌ره‌نسیه‌که‌ ته‌نها ٧٥ ملیۆن یورۆیان پێشکه‌ش کردووه‌.

“موندۆ” جه‌خت ده‌کاته‌وه‌، ئه‌موڕۆ نوێنه‌رانی “ئازولگرانا” ده‌چنه‌ هۆڵه‌ندا بۆ شاری ئه‌مسته‌ردام و ته‌واوی ورده‌کاریه‌کان ده‌رباره‌ی گواستنه‌وه‌ی “گه‌وهه‌ره‌ لاوه‌ پرته‌قاڵیه‌که‌” کۆتایی پێده‌هێنن، له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ لێپرسراوی کاره‌کانی دی یۆنگ یانه‌کانی پاریس و مان سیتی ئاگادار کردۆته‌وه‌ که‌ بریکاره‌که‌ی په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ ئیسپانیه‌که‌وه‌ ده‌کات.

ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ده‌بێته‌ ڕیمۆنتادایه‌کی کارگێڕی هه‌ژێنه‌ر له‌لایه‌ن که‌ته‌لۆنیه‌کانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی یانه‌ی پاریس سانت جێرمان ئه‌نجام ده‌درێت له‌پای گواستنه‌وه‌ی نایمار چه‌ند وه‌رزێک له‌مه‌وبه‌ر، هه‌روه‌ها دوورخستنه‌وه‌ی ته‌واوی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی‌ که‌ به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌و یانه‌یه‌ش له‌هه‌وڵی دابینکردنی یاریزانه‌که‌دا بوون.

دی یۆنگ یه‌کێکه‌ له‌ هه‌ره‌ به‌تواناترین لاوانی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا و چاوه‌ڕوانی داهاتویه‌کی پرشنگداری لێده‌کرێت، به‌رپرسانی بارسا له‌و باوه‌ڕه‌دان له‌ داهاتویه‌کی نزیکدا جێگه‌ی سێرجیۆ بۆسکێتس بگرێته‌وه‌، هه‌ر به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ بڕی ٩٠ ملیۆن یورۆی پێده‌ده‌ن و ده‌یکه‌نه‌ گرانبه‌هاترین بۆندی هۆڵه‌ندی له‌سه‌رده‌می نوێدا، واتا پێش گواستنه‌وه‌ی ڤێرجیک ڤان دایک ده‌که‌وێت له‌ ساوزهامبتۆنه‌وه‌ بۆ لیڤه‌رپوڵ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

خشته‌ و کاتی گرنگترین ئه‌و یارییانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ یاریگا ئه‌وروپیه‌کاندا ئه‌نجام ده‌درێن (چوارشه‌ممه‌)

خه‌ڵک سپۆرت

ئه‌مڕۆ چه‌ند یارییه‌کی دیاریکراو له‌نێو یاریگا ئه‌وروپیه‌کاندا ئه‌نجام ده‌درێن و گرنگترینیان له‌ جامی شای ئیسپانیا ده‌بێت.

خولی فه‌ره‌نسا

نیم ئۆڵۆمپیکۆ – ئینجێر (٩:٠٠)

جامی شای ئیسپانیا

سڤیلیه‌ – به‌رشلۆنه‌ (١١:٣٠)

جامی ڕابیته‌ی یانه‌ پیشه‌وه‌ره‌کانی ئینگلته‌را

بێرتن ئالبیۆن – مانچسته‌ر سیتی (١٠:٤٥)

جامی فه‌ره‌نسا

سانت ئیتیان – دیجۆن (٨:٣٠)

سانت پیریڤی سانت هیلێر – ستاد ڕین (٨:٣٠)

بیرجیرال بێرجورد – ئۆرلیان (٨:٣٠)

ڤێری شاتیلۆن – کان  (٨:٣٠)

مارینیان جیناک – کرۆکس فوتباڵ (٨:٣٠)

پاریس سانت جێرمان – ستراسبۆرگ (١١:٠٥)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین