ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

قەرەسوو: ئێمە هەولێرمان لە هێرشی داعش پاراست

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەندامێكی كۆنسەی بەڕێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستانی كەجەكە رایگەیاند “نزیكەی ٢٠ بارەگای سوپای تورك لە خاكی عێراقدا هەیە. ئێمە چاودێری دەكەن، بەڵام ناتوانن كۆنترۆڵمان بكەن. ئێمە زۆر چوست و چالاكین و زۆر جموجوڵ دەكەین “.

مستەفا قەرەسوو بە رۆژنامەی لۆتێمپس-ی سویسڕایی راگەیاند “هێزەكانی توركیا ناتوانن ئێمە لێرە دەربكەن و پێشمان ناوێرن. ماوەی ٣٠ ساڵە ئەو هێرشانە بەبێ سەركەوتنی سەربازی بەردەوامن”.

ناوبراو لەبارەی بڕیاری ئەمریكا بۆ دەستگیركردنی سەركردەكانی پەكەكە، دەڵێت “پەیامەكەی واشنتۆن دوو لایەنەیە. لەلایەكەوە دڵنیایی بە توركیا دەدات و هەوڵ دەدات هەناسەیەك بە بەری توركیادا بكاتەوە، لەلایەكی ترەوە بۆ ئەوەی توركیا بتوانێت ئۆپەراسیۆنێكی گەورەی سەربازی ئەنجام بدات، ئەمریكا دەستكراوەی كردووە لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆندا”.

دەشڵێت “ئەمریكا لە بابەتی ئامانجەكەیدا هەڵەی كردووە، چونكە ئەوەی هەڕەشە لە ئارامیی ناوچەكە دەكات توركیایە”.

ئاشكراشیكرد “لە چوارچێوەی تێكۆشان لە دژی دەوڵەتی ئیسلامیی داعش ئێمە لەگەڵ ئەمریكا لە هەماهەنگیی راستەوخۆداین. ئەگەر ئێمە نەبوینایە، ئەوا هەولێر دەكەوتە ژێر دەستی داعش. ئەگەریش شەڕڤانەكانی ئێمە نەبن، دونیا ناتوانێت لە جیهادییەكان زرگاری ببێت”.

ئابوری

ڕۆژی 25 ئەیلول پارەكەی بەغدا دەگاتە هەرێم
دوای گەیشتنی 320 ملیارەكەی بەغدا دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە 25ی ئەیلول حكومەتی ناوەند ئەو بڕ پارەیە ڕەوانەی هەرێم بكات كە وەك مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەسەری ڕێككەوتوون.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو بەغدا مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران كە بڕەكەی 320 ملیار دینارە، ڕەوانەی هەرێم بكات، لە هەرێمیش ڕۆژی دوو شەممە دەست بەدابەشكردنی مووچە بكرێت.

هاوكات، هێڤیدار ئەحمەد جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكردووە،”هەفتەی داهاتوو حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی نوێی مووچە ڕادەگەیەنێت. حكومەت داهاتی ئامادەكردووە و ئەوەی عیراقیش دێت”.

سەبارەت بە چۆنیەتی دابەشكردنی مووچە، هێڤیدار ئەحمەد، ڕایگەیاندووە “ئەوەی حكومەت ڕایگەیاندووە و ئەوەشی سەرۆكی حكومەت باسی كردووە بەپێی داهات مووچە دابەشدەكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

جێگری سەرۆك وەزیرانی عیراق: هەرێمی كوردستان بووەتە سەرچاوەی بە قاچاغبردنی نەوت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دارایی عیراق، هەرێمی كوردستان بە “بەرهەمهێنانی نەوتی زیادە” و “فرۆشتنی بە قاچاغ” تۆمەتبار دەكات و دەڵێت، ئەوە كێشەی بۆ عیراق لەنێو ڕێكخراوی ئۆپێك دروستكردووە. لەبەرامبەردا جێگری سەرۆكی لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: لیژنەی نەزاهەی عیراق ئاگادارە كە “نەوت لە شوێنەكانی تری عیراقەوە بە قاچاغ دەبرێت، نەك لە هەرێمی كوردستان”.

عەلی عەلاوی جێگری سەرۆك وەزیرانی عیراق، كە هاوكات وەزیری داراییە بە ئاژانسی “S&P Global Platts”ی ڕاگەیاندووە، “هەرێمی كوردستان بووەتە سەرچاوەی بە قاچاغبردنی نەوت و بەرهەمهێنانی نەوتی زیادە”، كە بە وتەی عەلاوی، ئەوەش وایكردووە عیراق كە دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتی نێو ڕێكخراوی ئۆپێكە، شكستبێنێت لە پابەندبوون بە ڕێككەوتنی ئۆپێك پڵەس لە كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.

عەلاوی ئەوەشی ئاشكراكردووە، هەرێمی كوردستان ڕۆژانە 450 بۆ 470 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت. دەشڵێت “بەڵام ئەو بڕە دیار نییە كە بە ڕێگەی قاچاغ دەفرۆشرێت، چونكە لە هەندێ كێڵگەی نەوت دزەپێكردنی نەوت هەیە، كە بە تانكەر بۆ هەندێ شوێن دەبرێت و بڕەكەی نازانین چەندە”.

لەبەرامبەر ئەو لێدوانەی وەزیری دارایی عیراقەوە، گوڵیزار ڕەشید جێگری سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوە سرووشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاندووە”هەرێمی كوردستان شوێنی بە قاچاغبردنی نەوت نییە، بەڵكو ئەوە لە شوێنەكانی تری عیراق نەوت بە قاچاغ دەبرێت و لیژنەی نەزاهەی عیراقیش سەلماندوویەتی”.

جێگری سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوە سرووشتییەكان دەشڵێت، هەرێمی كوردستان لە نەخشەی وزەی جیهانیدا متمانەی بۆ كۆمپانیا نەوتییە جیهانییەكان دروستكردووە، وەك؛ كۆمپانیاكانی ئێكسۆن مۆبیل، گازپرۆم، شێڤرۆن و چەند كۆمپانیایەكی تر، “ئەگەر حكومەتی عیراق دەیەوێت ئامارەكان بزانێت، با سەیری ئامارەكانی كۆمپانیای دیلۆیت بكات كە داتا و زانیاری لەبارەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بڵاودەكاتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەردۆغان داوای هەماهەنگی نێودەوڵەتی دەكات بۆ لەناوبردنی (پەكەكە)

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی توركیا داوای هەماهەنگییەكی “ڕاستگۆیانە” دەكات لە كۆمەڵی نێودەوڵەتی لەپێناو لەناوبردنی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە عیراق، كە بە وتەی ئەو:” دەكرێت “بە هەمان شێوەی داعش ڕیشەكێش بكرێت”.

ئەردۆغان لە نایەمەیەكی لەڕێی ڤیدیۆ بۆ كۆمەڵی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە میانی كردنەوەی خولی 75، ئەو قسانەی كرد و ڕایگەیاند:”كۆمەڵی نێودەوڵەتی ناتوانێت چارەسەرێكی هەمیشەیی بۆ پرسی سوریا بدۆزێتەوە، تا یەك هەڵوێست نەبێت بەرانبەر بە هەموو ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان”.

ئەردۆغان دەڵێت:”توركیا ژمارەیەكی زۆری پەنابەری لەخۆگرتووە لەسەر ئاستی جیهان و بەرگری لە تەواوی شكۆی مرۆڤایەتی دەكات لەڕێی ئەو قوربانیانەی پێشكەشیان دەكات”.

لەلایەكی ترەوە سەرۆكی توركیا وتی:”ئەو وڵاتانەی خواستی خۆیان بۆ كردنەوەی باڵیۆزخانە لە قودس دەربڕیوە، هاوبەش دەبن لە زیاتر ئاڵۆزكردنی كێشەكە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان