ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پەرلەمانتارێكی یەكێتی هەڵوێستی فراكسیۆنەكەی لەبەرامبەر كۆبونەوەكەی ئەمڕۆى پەرلەمانی عێراق ئاشكرا دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، تا ئێستا نازانین ناوی كاندیدە نوێیەكانی وەزارەتەكانی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی كێن.

میران محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە (خەڵك)ی راگەیاند، ئەمڕۆ پەرلەمان لەسەر پرسەكانی رێكخستنەوەی سیستەمی ناوخۆی پەرلەمان و تەواو كردنی كابینە وزارییەكەی عێراق و دەنگدان لەسەر وەزیرەكان كۆدەبێتەوە.

وتیشی “تا ئێستا دیار نییە رێژەی یاسایی بۆ كۆبونەوەی پەرلەمان تەواو دەبێت یان نا، ئایا هەندێك لەلایەنە عەرەبەكان دەچنە ژوورەوە بۆ دەنگدان لەسەر وەزیرەكان ئەمانە دیار نین، بە بڕوای من پێموانییە سەركەوتوو بێت”.

سەبارەت بە بەشداریكردنیان لە كۆبونەوەكەدا ناوبراو راگەیاند “ئەگەر ئیستحقاقی گشتی تێدا نەبێت، هەڵوێستمان ئەرێنی نابێت بۆ كابینەكەو
تا ئێستاش نازانین ناوە تازەكان كێن، ئەگەر ئەوانەی هەفتەی پێشوو بن ئێمە هەڵوێستمان دەبێت”.

سەبارەت بە یاسایی بوونی ئەوەی پەرلەمانتار تا ئێستا نەزانێت كێ كاندیدە بۆ وەزارەتەكان، میران محەمەد رایگەیاند، كێشەكە بەو شێوەیەیە بۆیە كابینەكە و كۆبونەوەی پەرلەمانیش سەركەوتوو نابێت.

عێراق

سەرۆك كۆمار لەگەڵ وەزیری گواستنەوە كۆدەبێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك كۆماری عیراق پێشوازی لە وەزیری گواستنەوەی حكومەتی فیدڕاڵی دەكات و دەڵێت: “دەبێت پشت بە پێوەرە نێودەوڵەتییەكان ببەسترێت بۆ دابینكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان”.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق، ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٠/٨/٨ لە بەغدا، بەرهەم ساڵح پێشوازیكرد لە ناسر حسێن شەبەلی، وەزیری گواستنەوە.

سەرۆك كۆمار جەختی لەپێویستی خستنەگەڕی هەوڵەكان كردەوە بۆ پشتیوانیكردنی ئەو هەنگاوانەی، كە عیراق دەینێت بۆ كرانەوەی بە ڕووی جیهان، لە چوارچێوەی پێشخستنی كەرتە جیاوازەكانی گواستنەوە بەو پێیەی ڕایەڵەیەكی بەیەكگەیاندنی گرنگە لە نێوان كیشوەر و وڵاتان.

بەرهەم ساڵح وتیشی، “دەبێت پشت بە پێوەرە نێودەوڵەتییەكان ببەسترێت بۆ دابینكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان”.

لەلای خۆیەوە وەزیر گواستنەوە ڕوونكردنەوەیەكی تەواوی خستە بەردەم سەرۆك كۆمار، سەبارەت بە كاروانی كارەكانی وەزارەت و پلانەكانی بە ئومێدی جێبەجێكردنیان بۆ چالاككردنی ئاستی كارەكان و باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان بۆ ئەوەی وێنەی عیراق لە بەردەم جیهاندا پرشنگدار بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

دانوستانەکانی هەرێم و بەغداد دەستپێدەکەنەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، بڕیارە ئەم ھەفتەیە شاندی ھەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن سەبارەت بە شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكەن و، لێكنزیكبوونەوەی باشیش ھەیە. سەركردەیەكی سوننەكانیش دەڵێت، چاوەڕێ دەكرێت ھەردوولا بگەنە رێككەوتن، چونكە رێككەوتنی ھەردوو حكوومەت، دەبێتە ھۆی سەقامگیری لە عیراقدا بە شێوەیەكی گشتی.

د. ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی وتی: “بڕیارە ئەم ھەفتەیە شاندی حكومەتی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات، چونكە بەردەوامبوونی دانوستان پێویستە و رێككەوتننامەش پێویستە بەپێی دەستوور بكرێت و بۆ سەقامگیریی ھەردوو حكومەت بێت، بۆیە گەر بگەنە رێككەوتن، دۆخەكەش سەقامگیر دەبێت”.

سەبری وتیشی: “لێكنزیكبوونەوەی باش ھەیە و تەنھا ھەندێك وردەكاری ماون، كە رەنگە ئەوانیش لەم چەند رۆژەدا یەكلا بكرێنەوە و بگەنە رێككەوتن”.

لای خۆشیەوە، د. عەلا مەكی، سەركردەی سوننەكان، رایگەیاند: “عێراق پێویستی بە سەقامگیری ھەیە بۆ ئەوەی بچێتە قۆناغێكی دیكە، تا گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كاریگەرییان لەسەر نەبێت و بتوانێت سەقامگیری دروست بكات، بۆیە پێویستە دانوستانەكانی نێوان ھەرێم و بەغدا بەردەوام بێت و بگەنە رێككەوتن، ئەمەش لە بەرژەوەندیی ھەموو لایەكە و ھەرێمی كوردستان ناوچەیەكە بۆتە ھۆی سەقامگیری بۆ ھەموو عیراق، هەروەها سەقامگیریی ھەرێم، واتا سەقامگیریی ھەموو عیراق، بۆیە پێویستە حكومەتی عیراق لەگەڵ ھەرێمی كوردستان بگاتە رێككەوتن”.

مەكی، وتیشی: “پێویستە دانوستانەكان دوانەكەون و پەلەیان لێ بكرێت، چونكە رێككەوتنی ھەرێم و بەغدا دەبێتە ھۆی سەقامگیریی عیراق بە گشتی، بۆیە پێشبینی دەكەم ئەمجارە ھەردوولا بگەنە رێككەوتن، چونكە بوونی كێشە لە نێوان ھەردوولا، دەبێتە ھۆی ناسەقامگیریی دۆخی عیراق”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

20ی ئەم مانگە كازمی سەردانی ئەمریكا دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

كۆشكی سپی ئاشكرایدەكات، 20 ئەم مانگە دیاری كراوە بۆ سەردانەكەی موستەفا كازمی بۆ ئەمریكا.

كۆشكی سپی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە 20ی ئەم مانگە سەردانی ئەمریكا دەكات و هەریەك لە پرسەكانی ئاسایش و وزە و ئابووری و ڤایرۆسی كۆرۆنا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا تاوتوێ دەكات.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لە ڕاگەیەنراوەكەی كۆشكی سپیدا باسی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق نەكراوە، لەكاتێكدا گفتوگۆكان بۆ ئەو مەبەستە ڕێكخراوە و پێش دوو مانگ گەڕی یەكەمی گفگۆكان لە عیراق ئەنجام دران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان