ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

عیراق و ئێران بە دینار و تمەن مامەڵەی بازرگانی دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ
یەحیا ئال ئیسحاق، سەرۆكی ژووری بازرگانی ئێرانی- عیراقی هاوبەش دەڵێت، بانكی ناوەندی ئێران، دەستیكردووە بە دانوستان لەگەڵ بانكی ناوەندی عیراق، لەپێناو كردنەوەی حیسابی بانكی بۆ بەكارهێنانی دیناری عیراقی و تمەنی ئێرانی لە مامەڵە بازرگانییەكانی نێوان هەردوو وڵات لەبری دۆلاری ئەمریكی.

ئەمڕۆ دوو شەممە، ئاژانسی (تەسنیم)ی ئێرانی لە زاری ئال ئیسحاقەوە بڵاویكردەوە، “دانوستانەكان لەنێوان بانكی ناوەندی ئێران و بانكی ناوەندی عیراق هەنگاوێكی گەورەیان بڕیوە لەڕووی بەكارهێنانی دراوی هەردوو وڵات بۆ ئاڵوگۆڕە بازرگانییەكانی نێوان هەردوو وڵات”، ڕەتیشكردەوە هیچ كێشەیەك لە هەناردەكردندا هەبێت بۆ عیراق.

بە وتەی ئەو بەرپرسە ئێرانیە، “ئێران هیچ كێشەیەكی نییە لەڕووی هەناردەكردنەكانیەوە بۆ عیراق، ئامانج لە دانوستانەكانی نێوان هەردوو بانكی ناوەندی ئێرانی و عیراقی، پێشكەشكردنی ئاسانكارییە بۆ بازرگانان”.

یەحیا ئال ئیسحاق دەڵێت: “مامەڵە داراییەكانی نێوان هەردوو وڵات، لەئێستادا لەڕێی دامەزراوەیەكی خەرجی دراوەكانەوەیە، كە لەڕێی بانكێك یان دوو بانكەوە ئەنجام دەدرێن”.

بەپێی ئەو ئامارانەی لەلایەن سەرۆكی ژووری بازرگانی ئێرانی- عیراقی هاوبەشەوە پێشكەشكراوە، هەنارەكانی ئێران بۆ عیراق لەماوەی هەشت مانگی یەكەمی ئەمساڵ، گەیشتۆتە هەشت ملیار دۆلاری ئەمریكی.

لە هەفتەی رابردوودا، ریك بێری، وەزیری وزەی ئەمریكا سەردانی عیراقی كرد و لە توێژەكانی لەگەڵ بەرپرسان لە بەغدا، سزاكانی ئەمریكای لە دژی ئێران تاوتوێ‌ كردبوو، داواشی لە بەغدا كردبوو، كەمتر پشت بە هاوردەكردنی وزەی ئێرانی (غاز و كارەبا) ببەستێت.

لای خۆیەوە، ئیرەج مەسجدی، باڵێوزی ئێران لە بەغدا ڕایگەیاندبوو، ئاڵوگۆڕە بازرگانییەكان لەگەڵ عیراق دەكرێت بگەنە 20 ملیار دۆلار، ئاماژەی بە توانای هەردوو وڵاتیش كردبوو لەماوەی چەند ساڵی داهاتوودا قەبارەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەكانی نێوانیان زیاتر بكەن.

ئابوری

تیکتۆک و ویچات قەدەغەدەکرێن

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

تیکتۆک و ویچات لەڕۆژی یەک شەممەوە لەئەپ ستۆر و پلەی ستۆری ئەمریکا قەدەغەدەکرێن.

 

بەپێی بڕیارێکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕێگری دەکرێت لەداونلۆدکردنی هەردوو ئەپلیکەیشنی تیکتۆک و ویچات لەئەپستۆر و پلەی ستۆری ئەمریکا.

 

بڕیارەکە لەیەک شەممەی داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەتەواویش لەبەرواری ١٢/١١/٢٠٢٠ بەکارهێنانی قەدەغەدەکرێن.

 

ئەم بڕیارە  لەکاتێکدایە ئەمریکا پێیوایە ئەم ئەپلیکەشنانە هەڕەشەن بۆسەر ئاسایشی نیشتیمانی.

 

ئەو دوو ئەپلیکەیشتە لەلایەن دوو کۆمپانیای چینییەوە بەرهەمهێنراون و بەڕێوەدەبرێن، بۆیە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و چین وایکردووە ئەم جۆرە بڕیارانە دەربکرێن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بازاڕچەكانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری كوردستان ڕێكدەخرێنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بڕیارە بازاڕچەكانی سنووری پارێزگاكانی ورمێ و كرماشان و سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەگەڵ هەرێمی كوردستان ڕێكبخرێنەوە.

نادر سادقی جێگری هەماهەنگی کاروباری ئابووری پارێزگاری ورمێ ڕایگەیاند: بە پێێ پەسەند کراوی ئەنجومەنی گەشە و ئاسایشی سەقامگیری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ئێران و بە ڕاگەیاندنی گومروک، وەزارەتی پیشە، کانگا و بازرگانی و بانکی ناوەندی ئاییننامەی ڕێکخستنی هەناردە و هاوردەی کاڵا لە بازاڕچە سنوورییەکان ناسراو بە کۆڵبەری، لە سێ پارێزگای سنووری ورمێ، کرماشان و کوردستان بەڕێوە دەچێت.

سادقی وتیشی: وا بڕیار دراوە کە ئیدارەی پارێزگارییەکان و لیژنەی ناوەندی بەرەنگار بوونەوەی قاچاغی کاڵا و دراو، لە سەر ڕەوتی بەڕێوە چوونی ئەو پەسەند کراوە چاوەدێری بکەن و هیوادارین بەشێکی بەرچاو لە کێشەی کۆڵبەرەکانی پارێزگا چارەسەر ببێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوتی ئۆپیك 41 دۆلاری تێپەڕاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەر لە كۆبوونەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆی ڕێكخراوەكە، نرخی بەرمیلێك نەوتی ئۆپیك گەیشتە 41.29 دۆلار.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن ڕێكخراوی ئۆپیكەوە بڵاوكرایەوە”نرخی بەرچنەی ئۆپیك كە لە سیانزە بەرمیل نەوتی خاو پێكدێت، بۆ هەرمیلێكی 1.94 دۆلار زیادی كرد .

هەر لە بەیاننامەكەی ئۆپیكدا هاتووە”دوێنێ‌ چوار شەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی ئۆپیك لە 38.96 دۆلارەوە بۆ 39.35 دۆلار زیادی كرد”.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئۆپیك و (هاوپەیمانەكانی) كە لەلایەن ڕوسیاوە سەركردایەتی دەكرێن، لەڕێی ئینتەرنێتەوە كۆبوونەوەیەكیان سازكرد بۆ تاوتوێكردنی مەودای پابەندبوون بە كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەم كە بەهۆی دابەزینی نرخ و خاوبوونەوەی ئابوریی جیهانییەوە، ڕێكەوتنی لەسەر كرابوو.

بەرچنەی ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكردنی نەوت (ئۆپیك) لەمانە پێكدێت:” تێكەڵەی بیابانی جەزائیر، جیراسۆڵی ئەنگۆلا، ئۆرێنت ئیكوادۆر، زاڤیرۆ گینیا، رابی لیت گابۆن، ئێران ئێران، بەسرە لیت عیراق، كوێت ئێكسپۆرت كوێت، ئێس سیدر لیبیا، بونی ڵایت نەیجیریا، تیشكی عەرەبی سعودیە، مۆربان ئیمارات، میری ڤەنزوێلا”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان