ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پێغەمبەری ئیسلامی چیان لەبارەوە دەڵێت؟
پەیامی ئیسلام بۆ ئەوانەی لەیەكتر زویر بوون و پەیوەندیان لەگەڵ یەكتر پچراوە

خەڵك- ئارام سەردار
لەگەڵ هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، مامۆستایانی ئایینی بایەخێكی زۆر دەدەن بە ڕێنمایی كردنی موسڵمانان تا ناوەڕۆك و ڕۆحی ئایینی پەیڕەو بكەن، بەتایبەت پتەوكردنی پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان و ئاشتكردنەوەی ئەو كەسانەی لەیەكتر زویر بوون.

دكتۆر خەیروڵا كاسكانی، مامۆستای زانكۆ و وتاربێژی مزگەوتی ئیسرا و میعراج سەبارەت بەو كەسانەی پەیوەندیەكانیان لەگەڵ یەك پچڕاوە و لەیەكتر زویر بوون بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، پەیامی جەژن لەئیسلامدا پەیامی گەردن ئازادی و یەكتر قبوڵكردنە، دەبێ موسڵمانان لەڕۆژانی جەژن لاپەڕەیەكی نوێ لەگەڵ دراوسێ و خزم و دۆست بكەنەوە، نابێ بەهیچ شێوەیەك دابڕانی پەیوەندیەكان و قسە لەگەڵ یەكتر نەكردن بەردەوام بێت، بەڵكو دەبێ هەوڵبدەین لەجەژن پەیامی خۆشەویستی و لاپەرەیەكی نوێ بكەینە سیماكانی جەژن لەگەڵ موسڵمانان.

وتیشی، “ئەو ئایینەی ئێمە ،كە خوای گەورە بەشەریعەتی كۆتایی ناردویەتی بۆ ئەوەیە، ژیان فۆڕمات بكاتەوە تاوەكو پەیوەندیەكان زیندو بكاتەوە و ئەو پەیوەندیانەی، كە بەردەوامن توندوتۆڵیان بكات و ئەو پەیوەندیانەشی پچڕاون بەهەر هۆكارێك لەجەژن كۆتایی بێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، قسەنەكردن لەگەڵ یەكتر شتێكی نەشیاوە، چونكە پێغەمبەری خودا (درودی خوای لەسەر بێت) دەفەرموێ نابێ موسڵمان زیاد لە (سێ) ڕۆژ قسە لەگەڵ یەكتر نەكات، ئەگەر لەسێ ڕۆژ زیاتر قسە لەگەڵ یەكتر نەكەن و گیان بسپێریت دەچێتە دۆزەخ، كەواتە جەژن پەیامێكی گرینگی هەیە، كەدەبێ براو وتەبا بین لەگەڵ یەكتر.

کوردستان

چوار تۆمەتباری بازرگانیکردن بە(چه‌ك و ده‌رمان و هێلكه‌)ى قاچاغ دەستگیرکران

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

دژە تیرۆری کوردستان چوار کەسی بەتۆمەتی به‌تۆمه‌تى بازرگانيكردن به‌ (چه‌ك و ده‌رمان و هێلكه‌)ى قاچاغ دەستگیرکرد.

 

ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه:

 

دەستگیرکردنى چوار كه‌س به‌تۆمه‌تى بازرگانيكردن به‌ (چه‌ك و ده‌رمان و هێلكه‌)ى قاچاغ

 

له‌ درێژه‌ى هه‌وڵى بنبڕكردنى ديارده‌ى هه‌ر كارێكى ناياسايى و قاچاغ، له‌ هه‌فته‌ى رابردوو چوار كه‌س له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر ده‌ستگير كرا‌ن وه‌ك له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌‌ به‌ ناوه‌كانيان و ورده‌كارييه‌كان دراوه‌:

 

لە شه‌وى (10 له‌سه‌ر 11-9-2020)، كه‌سێك به‌ناوى (ئيبراهيم سه‌ردار حه‌سه‌ن) – دانيشتووى شارى هه‌ولێر – گه‌ڕه‌كى مامزاوه كه‌ كارى كڕين و فرۆشتنى هێلكه‌ ده‌كات، ده‌ستگير كرا به‌ تۆمه‌تى هه‌وڵى هێنانە ناوەوەى بڕى (84) کارتۆن هێلكه‌ى قاچاغ بۆ شارى هه‌ولێر ‌لە رێگاى بازگه‌ى هيران – شه‌قڵاوه‌ به‌ ئۆتۆمبێلى جۆرى بارهه‌ڵگر ژماره‌ (192771/هه‌ولێر).

له‌ رێكه‌وتى (13-9-2020)، كه‌سێك به‌ناوى (ئارام عه‌ونى كه‌ريم) – دانيشتووى شارى هه‌ولێر – گه‌ڕه‌كى ژيان – پيشه: پۆليس ده‌ستگيركرا به‌ تۆمه‌تى هه‌وڵى هێنانه‌ ناوه‌وه‌ى بڕى (7) كيسه‌ى گه‌وره‌ى كرێم و مه‌رهه‌مى كۆزماتيكى قاچاغ و ماوه‌ به‌سه‌رچوو بۆ شارى هه‌ولێر لە رێگاى بازگه‌ى دێگه‌ڵه‌وه‌.

  1. له‌ رێكه‌وتى (14-9-2020)، دوو كه‌س له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ستگير كران به‌ تۆمه‌تى كارى قاچاغچيێتى چه‌ك به‌ناوه‌كانى:

أ- (مسته‌فا سه‌عيد محه‌مه‌د حه‌مه‌د ئه‌مين)، ناسراو به‌ حاجى هه‌رووتى – دانيشتووى هه‌ولێر- گه‌ڕه‌كى هه‌ولێرى نوێ – له‌ ماڵه‌كه‌يدا ده‌ستگيرا به‌سه‌ر 1250 دانه‌ ده‌مانچه‌ى توركى قاچاغ.

 

ب- (سه‌ڵاح به‌هرام تاهير حه‌سه‌ن)، دانيشتووى هه‌ولێر – گه‌ڕه‌كى كورانى رێگاى مه‌خموور – پێشه‌: پێشمه‌رگه‌ى خانه‌نشينى يه‌كه‌ى (70)، له ‌ماڵه‌كه‌يدا ده‌ستگيرا به‌سه‌ر 10 دانه‌ ده‌مانچه‌ى توركى قاچاغ.

 

ئێمه وه‌ك دژه‌ تيرۆرى كورستان دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌، كه‌ به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تييه‌كانى ئاسايش له‌ چاودێريكردن و به‌شوێنداچوونى ديارده‌ى هێنانى ده‌رمان و خۆراكى قاچاغ و ماوه‌به‌سه‌رچوو‌ و هه‌ر كارێكى ناياسايى كه‌ زيان به‌ ته‌ندروستى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان و ئابوورى و ئاراميى هه‌رێم بگه‌يه‌نێت، به‌رده‌وام ده‌بين و هه‌موو رێوشوێنێكى ياسايى ده‌گرينه‌به‌ر بۆ بنبڕكردنى ئه‌م ديارده‌يه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ڤیدیۆ؛ وەزارەتی ناوخۆی عیراق دانپێدانانی بكوژی خێزانە كوردەكەی بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی ناوخۆی عیراق دانپێدانانی بكوژی شیلان و دایك و باوكی بڵاودەكاتەوە كە ماوەی چوار ساڵ بوو باوكی دەناسی.

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی ناوخۆی عیراق دانپێدانانی بكوژەكەی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند ماوەی چوار ساَ بوو “دارا” باوكی شیلانی دەناسی، بەڵام بەو جۆرە نا كە سەردان و هاتووچۆ هەبووبێت لە نێوانیاندا و چاودێریشی كردوون.

ڕوونیشیكردەوە كە ئێوارەی ڕۆژی تاوانەكە چووەتە ماڵی دارا و داوای پارەی لێكردووە، بەڵام ئەویش لە وەڵامدا وتوویەتی پارەی لا نییە بۆیە لە پێناو بەدەستهێنانی پارەدا، دارا و هاوسەرەكەی بە چەقۆ كوشتووە.

ئەوەشی خستەڕوو كە پاشان شیلان هاتووەتەوە بۆ ماڵەوە و تووشی شۆك بووە كاتێك تاوانبارەكەی لە ماڵەكەیان بینیوە و پرسیاری دایك و باوكی كردووە، كاتێكیش ویستوویەتی هاوار بكات، دەمی گرتووە و دواتریش بە سەرینێك خنكاندوویەتی.

تاوانبارەكە كە ئالوودەبووی ماددە هۆشبەرەكان بووە، تاوەكو بەیانی ڕۆژی دواتر لەو ماڵەدا ماوەتەوە و پاشان چووە بۆ هەولێر و لەوێ دەستگیركراوە.

لایخۆشیەوە سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق ڕایگەیاند ئەو خێزانە بەنیازپاکییەوە مامەڵەیان لەگەڵ ئەو کەسە دڕندەیەدا کردووە کە ئالوودەبووی ماددە هۆشبەرەکانە و داواشی لە هاووڵاتییان کرد لە پێناو ڕێگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەو تاوانانەدا بە وریاییەوە مامەڵەبکەن و لە کاتی هەر حاڵەتێکی گوماناویشدا دەستبەجێ پەیوەندی بە هێزە ئەمنییەکانەوە بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتی تەندروستی: 26 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لە دەست دا

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 26 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان